گەڕەکی مەڵکەندی: یەکێکە لە گەڕەکە کۆنەکانی شاری #سلێمانی# کە بەشێکە لە مێژووی شارەکە، کاتێک شاری #سلێمانی# لە (#14-11-1784# ) لەلایەن #ئیبراھیم پاشای بابان#ەوە ئاوەدانکراوەتەوە، ئیبراھیم پاشا بابان شارەکەی بە ناوی باوکییەوە (سڵێمان پاشا) ناوناوە.
سلێمانی جگە لەوەی دەبێتە پایتەختی #میرنشینی بابان# لەھەمان کاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچەکە. شێوەزاری سۆرانی لە ناوچەکەدا پەرە دەستێنێ و دەبێتە زمانی خوێندن و نووسین.
پاش ڕووخانی میرنشینی بابان لە ساڵی(1851)و لەناوچوونی دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی جیھانیی یەکەم، شاری سلێمانی دەخرێتە سەر کۆماری ئێراقی ئەمڕۆ، لە ساڵی (1922تا 1924) شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتەکەی مەلیک مەحموود بووە. شاری سلێمانی جگە لەوەی لانکەی ڕۆشنبیر و تێکۆشەران بووە، مەڵبەندی ھەڵگیرسانی چەندان شۆڕش و ڕاپەڕینیش بووە لە مێژووی کوردستاندا.
بەپێی #ڕۆژنامەی ژین# لە ساڵی(1955) پانی ڕووی شاری سلێمانی 20 ملیۆن و 250 ھەزار مەترە و ژمارەی دانیشتووانی دەگاتە 60 ھەزار کەس و نزیکەی 7 ھەزار خانووی تیادایە.
لە شەش گەڕەکی سەرەکی پێکھاتووە ئەوانیش #کانی ئاسکان# گۆیژە، #مەڵکەندی# ، سەرشەقام، چوارباخ، دەرگەزێن گەڕەکی جوولەکانی جارانیش کە ئێستا2024 خراوەتە سەر گەڕەکی سەرشەقام.
گەڕەکی مەڵکەندی دەکەوێتە سەر جادەی پیرەمێرد و بەرانبەر #پیر مەنسوور# و گەڕەکی شێخان. و زۆرجاریش بە (حاجی حان) ناودەبرێت بەهۆی بوونی #مزگەوتی حاجی حان# لەم گەڕەکەدا.
=KTML_Bold=سەبارەت بە ناوی مەڵکەندی ڕاستە؟ یاخود مەڵکەنی؟=KTML_End=
سەبارەت بەو خوێندنەوە هەڵەیەی ڕۆیشتووە، کە هەر لەسەر دەستی تورکە عوسمانییەکان و دواتر لە ڕووپەلی ڕۆژنامەگەرییەکەی سەردەمی شێخ مەحموود دووبارە تا ئەمڕۆ چەند جارە بووەتەوە، لە یەکێک لە سەرچاوەکان لە زاری مامۆستایەکی مێژوو لە زانکۆی بەغدا، تایبەت بە (مێژووی کورد) دکتۆر کاوس قەفتان بوو یەکێک لەو زانیارییانەی کە لەنێو وانەی مێژووی میرنشینی باباندا باسی کردووە بابەتی ڕاستیی ناوی گەڕەکی (مەڵکەنی) بوو کە دواتر بەو گۆڕانەی، کە ئاماژەی پێدراوە وشە یان مۆرفێمی (مەڵکەن دی) واتە (د)ێک هاتۆتە دوای پیتی (ن)ی وشەکە، مامۆستای نەمر (د. کاوس) ناوی ئەو گەڕەکە هەرە دێرینەی شاری بەم جۆرە گێڕایەوەتەوە:
(ئیبراهیم پاشا بە مەبەستی ڕا و بۆ چەندین جار هاتۆتە بەری لای ڕۆژاوای (قەڵاچوالان)و تا ئەو دیو چیای ئەزمەڕ و دواتر #گۆیژە# بەدوای ڕاوشکار خۆی پاسەوانەکانی هاتوون، لە نزیک ئەم (مەڵکەنی)یە، کە پێشتر گوندێکی بچووکی چەند ماڵی دەبێت، نزیک دەبێتەوە بە ڕێکەوت چاوی بە کەنیشکێکی جوان دەکەوێت و عاشقی دەبێت، هەر بۆیە دواتر بە پاساوی ڕاو و بۆ بینینی یار بە پاسەوانەکانی ئێژێ با بچین بۆ گوندەکەی (ماڵە کەنییەکە-ماڵی کچەکە) و لەوێ ڕاوی خۆمان بکەین، ئیدی بە تێپەڕبوونی کات ئەو چەند ماڵەی گوند ناوی (ماڵە کەنی-مەڵکەنی) بەسەردا دەبڕێت).
گەر ئەو باسە ڕاست بێت وشەکانی (#کەنیشک#) زیاتر هیی زاری شارەزوورە، ئەگەر چی لەگەڵ وشەی (کیژ) بەهۆی دیاردەی ئەلەفۆن و گۆڕانی وشەکە لەنێوان ناوچە دوور لە یەکدییەکانی ئەمدیو ئەودیوی سلێمانی جیاواز دەرکەوتووە و، ڕاستییەکی دیکەی حاشاهەڵنەگر ئەوەیە، کە ناوچەی شارەزوور پێش ئاوەدانکردنی شاری سلێمانی خەڵکەکەی لەژێر هەژموونی کولتووری ئەردەڵانییەکان و گۆرانییەکان بوون.[1][2]