لە شاری بەسرە و لەنێو هۆڵی لیژنەی ئۆڵۆمپی، پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی ئێراق بۆ یاری موایتایی کە تایبەتە بە دیاری کردنی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێراق بەردەوامە و لە یارییەکانی دووەم ڕۆژی یاریزانانی پێشمەرگە توانیان ئەنجامی کاریگەر بەدەست بهێنن.
لە کێشی 54کغم یاریزانی پێشمەرگە (ڕێبەر شەفیق) دوای بردنەوەی لە ڕکابەرییەکانی کێشەکەی سەرکەوتنی بەدەست هێنا و هەروەک (#بەهمەن محەمەد#) لە کێشی 63کغم هەمان ئەنجامی نووسییەوە، ئەمە و (بابۆ فاخر) لە کێشی 67کغم بێ ڕکابەر بوو دوایی ئەوەی بردنەوەی بۆ خۆی یەکلاکردەوە و بووە سێیەم یاریزانی یانەی پێشمەرگە کە سەرکەوتووبێت بۆ قۆناغەکانی داهاتوو. [1]