ناو: فەرەیدون
ناوی باوک: غەریب حەسەن
ساڵی لەدایکبوون: 1958
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #کرژە#ی شارەدێی #سوورداش#ی شارۆچکەی #دوکان#
$ژیاننامە$
لە دایکبووی ساڵی1958ە، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زانستی سیاسی #زانکۆی سلێمانی#. پێشمەرگەی دێرین، نووسەر و چالاکوانی سیاسییە. تا ساڵی 2009 کارگێڕی مەڵبەندی #یەکێتیی نیشمانیی کوردستان# بووە، دواتر پەیوەندی بە #بزووتنەوەی گۆڕان#ەوە کردووە، دواتر وازی لە کاری سیاسی هێناوە. چەندین نووسین و لێکۆڵینەوەی مێژووی هەیە لە کورد و کوردستان.
بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای سلێمانی بوو دوو ساڵە خانەنشینە. [1]