ناو: گێسیا
ناوی باوک: عەزیز خالید مەحوی
ڕۆژی لەدایکبوون: 1958
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
گێسیا عەزیز خالید مەحوی، ساڵی (1958) لە سلێمانی گەڕەکی چوارباخ لەدایکبووە، کوڕەزای شاعیری گەورەی کورد (#مەحوی#)ە. قۆناغی سەرەتایی هەر لەو گەڕەکە بووە لە قوتابخانەی (ڕاستی) تەواوکردووە، پاشان ماڵیان گواستۆتەوە بۆ گەڕەکی عەقاری لەوێ خوێندنی ناوەندی لە (خانزاد) و ئامادەیی لە ئامادەیی (سلێمانی) کچان تەواوکردووە،
ساڵی (1978-1979) زانکۆی سلێمانی کۆلێجی زانستی بەشی جیۆلۆجی وەرگیراوە.
ساڵی (1981-1982) زانکۆی تەواوکردووە.
ساڵی (1983) وەک فەرمانبەر دەست بەکاربووە لە فەرمانگەی ئاوی ژێر زەوی لە سلێمانی ماوەی 10 ساڵ لە زۆربەی شارۆچکە و گوندەکانی سلێمانی بە کاری دەرهێنانی ئاوی ژێر زەوییەوە سەرقاڵ بووە.
ساڵی (1993) بەهۆی خولیای زۆر بۆ وانەی کۆمەڵایەتی بە تایبەتیی جوگرافی کە نزیک بووە لە بوارەکەی خۆی ڕاژەی خزمەتی گواستوەتەوە بۆ خزمەتی پەروەردە و بووەتە مامۆستا لە ناوەندی مەشخەڵانی کچان لە گردی #سەرچنار#، پاشان گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی جەمالی حاجی عەلی بنەڕەتی تێکەڵاو.
ساڵی (2021) دوای تەواوکردنی ماوەی یاسایی خانەنشین بووە.
مامۆستایەکی زۆر دڵسۆز و خەمخۆری بواری پەروەردە بووە بەشداری چەندین خولی کردووە و خاوەنی چەندین بڕوانامەی پەروەردەییە کە بە سەر کەوتوی ئەنجامی داوە، لە ماوەی خزمەتی فەرمانبەری و مامۆستایدا خاوەنی چەندین ڕێز و سوپاسە.
ساڵی (1988)هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ (کامەران مەحمود کەریم) خاوەنی دوو کچ و یەک کوڕە بە ناوەکانی (دێکان-دیاری-دەریا).
لە ئیستادا2024 سەرقاڵی چالاکی ئەدەبییە لەگەڵ گرووپە ڕەسەنەکانی خزمەت بە کلتوور و دابوونەریتی کۆمەڵگە.
ئامادەکردنی: نیهایەت مەحمود. [1]