لە شاری #بەغدا#ی پایتەختی ئێراق و لەنێو بارەگەی لیژنەی ئۆڵۆمپی و بە ئامادەبوونی (هەیسەم عەبدول حەمید)ی ئەمینداری گشتی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەڵبژاردن بۆ پۆستە تەواوکارییەکانی یەکێتییەکە ئەنجام درا کە تێیدا و دوایی ڕکابەری ئەندامانی خۆپاڵاوت، (ڕێبوار نووری) توانی لە کۆی 51 دەنگ تەواوی دەنگەکان بەدەست بهێنێت و بە جێگری یەکەمی سەرۆکی یەکێتی بالەی ئێراق هەڵبژێردرا لە کاتێکدا (سەبیح حەنتووشی) ڕکابەری نەیتوانی هیچ دەنگێک بەدەست بهێنێت.
ئەمە و (د. موفەق) دوای بەدەست هێنانی 50 دەنگ بووە جێگری دووەمی سەرۆکی یەکێتییەکە و (نیهاد عەبدول لەتیف بە 50 دەنگ و گەیلان شێخ سەتار بە 51 دەنگ و دکتۆرە ئایەت حسێن بە 50 دەنگ) وەک ئەندامان هەڵبژێردران.
بەو بۆنەیەوە #یانەی وەرزشی پێشمەرگە# بروسکەی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێز ڕێبوار نووری دەکات و هیوای سەرکەوتنی لەم ئەرکە نوێیەی بۆ دەخوازێت ، هەروەک پیرۆزبایی لە گەیلان شێخ سەتاری لاو دەکات کە توانی بە ئەندامی یەکێتی بالەی ئێراق هەڵبژێردرێت.[1]