ناو: عەلی
نازناو: عەلی کەمال
ناوی باوک: عەبدولڕەحمان
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #02-12-1900#
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #31-07-1998#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: لەندەن
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی عەلی کوڕی عەبدولڕەحمان کوڕی حاجی قادر کوڕی وەهاب کوڕی قاسم ئاغایە بە (عەلی کەمال) ناسراوە و (کەمال) نازناوی بووە.
لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری #سلێمانی# لەدایک بووە.
خوێندنی سەربازیی لە سلێمانی و #بەغدا# و ئەستەنبوڵ تەواوکردووە و و وەک ئەفسەر لە سوپای عوسمانی خزمەتی کردووە.
لە کۆتاییەکانی ساڵی 1920دا کە فیرقەکەیان لە شاری #ئورفە#ی باکووری کوردستان بووە، بەتۆمەتی پشتیووانی لە جووڵانەوەی کورد بۆ ماوەی سێ مانگ دەستگیر کراوە.
لە #12-02 1922# لە تورکیا هەڵهاتووە و لە ڕێی #شنگال#ەوە گەڕاوەتەوە ئێراق.
(عەلی کەمال) وەک بەڕێوەبەری پۆلیس و قائیمقام لە شارەکانی کوردستان و ئێراق خزمەتی کردووە و وەک ئەندامی پەڕڵەمان و نوێنەری شاری سلێمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق لە ماوەی ساڵانی 1935 تا 1958 پێنج خول بە ئەندامی پەڕڵەمان و وەک نوێنەری سلێمانی هەڵبژێردراوە و خزمەتی کردووە.
لە پەڕڵەمان ئەندامێکی چالاک بووە و بەرگری لە مافەکانی گەلی کوردستان کردووە و و بە هەوڵی ئەو، بودجەی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکانی کوردستان زیاد کراوە و ڕۆڵی سەرەکی بینیوە کە یاسای زمانە ناوچەییەکان هەڵنەوەشێنرێتەوە هاوکات، بەهۆی هەڵویستە نیشتمانییەکانی لە ساڵانی 1962-1965 لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمەوە دەستگیر کراوە.
(عەلی کەمال) سەرباری ئەو کار و خزمەتانەی خرانەڕوو، زۆر بایەخی بە بواری ڕۆشنبیری داوە و پشتیووانی و کۆمەکی کار و پڕۆژە کولتوورییەکانی کردووە.
لە #26-01-1942# تا ساڵی 1949 هەموو خەرجییەکی دەرکردنی گۆڤاری گەلاوێژی لەئەستۆ گرتووە و هۆکاری سەرەکی بەردەوامی ئەو گۆڤارە بووە لەڕووی داراییەوە.
لە هەمانکاتدا عەلی کەمال نووسەر بووە و لە سەرەتای ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا، وتاری بۆ پشتیووانی شۆڕشی کوردستان لەرۆژنامە عەرەبییەکانی وڵاتی لوبناندا بڵاوکردووەتەوە هەروەها دوو پەرتووکی چاپکراوی هەیە ئەوانیش یەکەمیان ڕەخنە و و شیکردنەوەی پەرتووکی (جووڵانەوەی نەتەوەیی کورد)ی ئەدمۆن غەریبە کە ساڵ و شوێنی چاپی دیار نییە و دووەمیان یاداشتەکانییەتی بەناوی ( یاداشتەکانی عەلی کەمال عەبدولڕەحمان) کە جەمال بابان ئامادەی کردووە و و پێشەکی بۆ نووسیوە لە ساڵی 2001 لە بەغدا چاپکراوە.
$گەڕەکی کەمالیە لە بەغدا$
خوا لێیخۆشبێت (عەلی کەمال) لەو سەردەمەی کە لە بەغدا ژیاوە لە حکومەتی ئەو سەردەمەدا کاری کردووە موڵک و ئەرزی زۆری پێکەوەناوە لە شاری بەغدا، لەو کاتەدا نزیکەی پەنجا دۆنمی موڵکی خۆی (ئیفراز) کردووە چەند خانوویەکی لەسەر درووستکردووە، پارچە زەویەکان و خانووەکانی دابەشکردووە بەسەر هەژارانی ناوچەکەدا و بووە بە گەڕەک بە ناوی ( گەڕەکی کەمالیە) بە ناوی عەلی کەمالەوە لەسەر ڕێی بەعقوبە.
فەیلەسوفی گەورەی گەلەکەمان #پیرەمێرد# ی نەمر لەبارەی (عەلی کەمال) وە فەرموویەتی:
عەلی کەمالی ئاوڕەحمان
ئەتسپێرین بە قورئان
یاری فەقیر و ھەژار
تۆ بۆمان کەوتویتەکار
دەسکەگوڵی کوردانی
بۆیە بۆنخۆش و جوانی
ناوی عەلی کەمال زیاتر وەک کەسایەتییەکی خێرخواز لەخەیاڵدانی خەڵکی شاری سلێمانیدا بەرجەستە بووە، بەڵام جگە لە کاری خێرخوازی لە زۆر بوار و کایەی تردا خزمەتی وڵاتەکەی کردووە.
(عەلی کەمال بەگ) کەسایەتییەکی گەورەی سەربازی و و پەڕڵەمانی و ڕووناکبیری کوردستان و ئێراق بووە.
بایەخێکی زۆری بەکاری خێرخوازی داوە و لەو بوارەدا چەند مزگەوت و نەخۆشخانەیەکی لەسەر ئەرکی خۆی لە شاری سلێمانی درووستکردووە و یارمەتیی خوێندکاران و هەژارانی داوە.
ناوبراو وەسێتی کردبوو لە دوای مردنی یەک لەسەر سێی موڵکەکانی بۆ ھاوکاری خوێندکاران خەرج بکرێت و وەسێتەکەشی جێبەجێ کرا.
(عەلی کەمال) ساڵەکانی کۆتایی ژیانی لە شاری لەندەن بەسەر بردووە و و هەر لەوێ لە شەوی #31-07-1998# کۆچی دوایی کردووە و لەسەر ڕاسپاردەی خۆی تەرمەکەی هێنراوەتەوە بۆ شاری سلێمانی و لە مزگەوتەکەی خۆی #مزگەوتی عەلی کەمال# بەخاک سپێردراوە.[1]