خوێندکارێکی کورد لە هۆڵەندا خەڵاتی سپاتوڵای زێڕینی پێدەبەخشرێت کە خەڵاتێکی تایبەتیی بواری زانستی کیمیایە و لەلایەن کۆمەڵەی کیمیایی شاهانەی هۆڵەنداوە دەبەخشرێت.
(سپاتوڵای زێڕین -Gouden Spatel) بە واتای کەوگیر یان کەوچکی زێڕین دێت.
ئەو خوێندکارە کوردەی ئەمساڵ (2024) خەڵاتەکەی پێ بەخشراوە ناوی میتان باخەوانە، ئەو خوێندنی بەکالۆریۆسی بە پلەی نایاب لە قوتابخانەی باڵای شاری نایمێخن تەواوکردووە و ناوی خراوەتە نێو لیستی 10 باشترین خوێندکار کە تێزی نایابیان لەسەر زانستی کیمیا ئامادەکردبوو.
ئامادەکردنی تێزەکە وەکوو پێداویستییەکی سەرەکییە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس.
تێزەکەی میتان باخەوان لەبارەی پەرەپێدانی ڕەوتی کاری چەوری بۆ ناسینەوە و ژماردنی فۆسفۆلیپیدەکان بە بەکارهێنانی جیاکردنەوەی چالاککراوی ئەلیکترۆنی و کرۆماتۆگرافی شلە -سپێکترۆمێتری بارستەیی -Development of a Lipidomic Workflow to Identify and Quantify Phospholipids using Electron-Activated Dissociation and Liquid Chromatography Time-of-Flight Mass Spectrometry، بووە.
ئەو 10 خوێندکارەی کە بەرهەمەکانیان هەڵبژێردرابوون، هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە و سێ خوێندکاریان ماونەتەوە، لەنێو ئەو سێ خوێندکارەشدا، میتان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. =KTML_Embed_Begin=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=خوێندکارێکی کورد لە هۆڵەندا خەڵاتی سپاتوڵای زێڕین بەدەستدەهێنێت=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/606517/0001.MP4=KTML_Embed_End=
کۆمەڵەی کیمیایی شاهانەی هۆڵەندا (KNCV) لە ساڵی 1903 دامەزراوە، گەورەترین کۆمەڵەی پیشەیی کیمیاییە لە هۆڵەندا. ئەندامەکانیان لە کەسانێک پێکدێت کە خولیای پیشەییان بۆ مۆلیکوڵەکان هەیە و کیمیاکاران، زانایانی زیندەزانی، تەکنەلۆجیستەکانی پرۆسێسی کیمایی و زانایانی بایۆ-مۆلیکیوڵەکان لەخۆدەگرێت.
کۆمەڵەکە نزیکەی 8500 ئەندامی هەیە کە بەردەوام کاردەکەن بۆ بەرهەمهێنانی جۆراوجۆری و دەوڵەمەندیی بواری گەردیلەیی. هەروەها لە بوارەکانی بازرگانی، پەروەردە و فەرمانگە حکومییەکاندا کاردەکەن یان لە زانکۆ یاخود لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە هۆڵەندا دەخوێنن.
ئەو کۆمەڵەیە لە ساڵی 1982ەوە بۆ هاندانی زۆرتری خوێندکارانی بواری کیمیا و پێشخستنی زانستی کیمیا لە وڵاتی هۆڵەندا، ساڵانە خەڵاتی زێڕین و پاداشتێکی ماددی بۆ یەکەم باشترین تیزەکانی خوێندنی کیمیا لە زانکۆکان دەبەخشێتە خوێندکاران.
دەستەی سەرپەرشتیارانی تێزەکەی میتان کە لە سێ پڕۆفیسۆر پێکهاتوون، پێیان ڕاگەیاندووە، تێزەکەی یەکێک بووە لە بابەتە ئاڵۆزەکانی بواری کیمیاگەری و نووسینی تیزێکی لەو بابەتە کارێکی ئاسان نەبووە بۆ ئاستی زانستیی خوێندکاری بەکالۆریۆس.
ڕێکەوتی #10-10-2024# لە ئاهەنگێکی گەورەدا خەڵاتەکان دابەشکران، خەڵاتی یەکەم کە ناوی سپاتوڵای زێڕین بوو درایە میتان.
ئێستا (2024) میتان سەرقاڵی بڕوانامەی ماستەرە لە کیمیای ئەندامی لە زانکۆی ئەمستەردام لە هۆڵەندا.
[1]