لە چوارچێوەی دیاری کردنی باشترین یاریزان لە یارییەکانی خولی لاوانی یانەکانی ئێراق و لە یاری نێوان یانەکانی پێشمەرگە و نەفت بەسرە و دوایی سەرکەوتنە مێژوویەکەی لاوانی پێشمەرگە بە ئەنجامی (3-2) گۆڵ لیژنەی هەڵسەنگاندن لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق #هێدی سەردار#ی یاریزانی هێرش بەری تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی دیاری کرد بە باشترین یاریزانی ئەو یارییە و خەڵاتی باشترینی لەلایەن (سەرکار عەلی خان) ئەندام لە لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان پێ بەخشرا.
هێدی سەردار دوای پیشان دانی ئەو ئاستە بەرزەی لەو یارییەدا و تۆمار کردنی دوو گۆڵ بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، تیمەکەمان شایستەی ئەو سەرکەوتنە بوو لەگەڵ ئەوەی چەندین هەلی گۆڵ تۆمار کردنمان لەدەست دا بەڵام بۆ سەرکەوتن نەوەستاین و خۆشبەختانە توانیمان بردنەوەیەکی گرنگ بەدەست بهێنین و بگەینە یاری قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین لە خولی ئەستێرەکانی ئێراق. [1]