یەکێتی موایتایی عەرەبی بە بەشداری پاڵەوانانی ئەو یارییە لە شاری ئەبوزەبی لە وڵاتی ئیمارات پاڵەوانێتی پڕۆفیشناڵی وڵاتانی عەرەبی ئەنجام دەدات.
لەو پاڵەوانێتییەدا و وەک یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق #بەهمەن محەمەد#ی پیشەگەری پێشمەرگە بەشداری دەکات و لە یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی لە بەرانبەر (ئیبراهیم بیلالی) ئیماراتی یاری دەکات.
سەبارەت بە بەشداری کردنی یاریزانە پیشەگەرەکەیان (بەرهەم محەمەد) ڕاهێنەری تیمی موایتایی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت زانیاری زیاتری دا و وتی، ئەم پاڵەوانێتییە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی دەبێت کە تێیدا و چەندین یاریزانی پیشەگەر لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بەشداری دەکەن، بەرهەم وتیشی، بەهمەن محەمەدی یاریزانمان بەهۆی ئاستە بەرزەکەی و بەشداریکردنی لە چەندین پاڵەوانێتی دەرەکی دووبارە دەچێتەوە نێو ئەم کێبڕکێیە و ئامادەکاری تەواوی بۆ ئەنجام داوە، ئەو ڕاهێنەرە بەدەست هێنانی ئەنجامی لەلایەن یاریزانەکەیان بە دوورنەزانی و وتی بەهمەن هیوابەخشە ئەوەش لە دوایی ئەوەی لە پاڵەوانێتی جیهان کە لە وڵاتی یۆنان و لە شاری پاتراس ئەنجام درا توانی ڕکابەرێکی بەهێز بێت و ئاستێکی ناوازەی پیشان دا.
جێگەی باسە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی موایتایی پڕۆفیشناڵ لە ڕێکەوتی #17-08-2024# دەست پێدەکات و یارییەکانی ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت. [1]