ناونیشانی بابەت: لە جامیعەی مۆزیقەی وەرگیرام/ بەشی 60
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
بیدایەت، هەر لەگەر بەهرۆزی عیلاقەم هەبوو، هێشتا کوردەکانیدکەم نەدیتبوون و نەمەناسین. ڕۆژەکی بەهرۆز گۆتی: ئەگەر نیازی خیندنێت هەیە، ئەوە بە #سەعدی پیرە#ی برێ، ئەو زمانی ئەڵمانیی لە هەمان باشترە، با لەگەرت بێتە جامیعەی مۆزیقەی، بەرکەم لەوێ مساعەدەت بکەن و پێت برێن چ بکەی باشە!
گۆتم: فیکرەکی زۆر باشە گەلەک مەمنوون، بەس ئەتوو باشتریەناسی، ئەگەر زەحمەت نابی، ئەتوو تەلەفۆنی لۆ بکە
گۆتی: سەرچاو! باشە ئەمن لۆیەکەم
دیار بوو بەهرۆز تەلەفۆنی لۆ کردبوو، پاش دوو سێ ڕۆژان، سەعدی هاتە کنەمن و، ئەو مەسەلەم لەگەر بەحس کرد و گۆتی: ئەتوو دەتوێ چ بخینی؟
گۆتم: ئالەتی من عوودە، بەران بڕوا ناکەم لێرە عوود هەبی، ئالەتی غەربییش نزانم، دەمینێتۆ بەشی مۆزیقەدانانێ، ئەگەر وەرم بگرن
گۆتی: باشە کەنگیەرێی، ئەچینە جامیعەی مۆزیقەی و، لۆتەپرسم کە شڕووتی قبوورکردنێ، لەو بەشەی چیە.
گۆتم: گەلەک مەمنوون، بەران چەند زوو بی باشترە.
گۆتی: باشە ئەتوو کەنگی ڤیزەت خەلاسەبی؟“
ئەمنیش نەمەزانی بزەبت کەنگی ڤیزەم خەلاسەبوو، لۆیێ جەوازەکەم لە جانتای هینا دەرێ و پیشانی سەعدییم دا، بەران کە جەوازەکەی منی دیت، سەرێ خۆی بادا و گۆتی: ئەتوەزانی زۆرت نمایە؟ لە 9\9، ڤیزەکەت تەواوەبی، ئەبی پێشیوەی ڤیزەت تەواو بی، تەئیدەکی جامیعەی لۆ پۆلیسی ئەجنەبیان ببەی کە ئەتوو ئیمتحانی قبوورکردنێت هەیە و ئەگەر لەسەر خێرانیش وەرگیرای، ئەوە هەموو سارێ، هەتا جامیعەی تەواوەکەی، ڤیزەی تەلەبانتەدەنێ و، بەران دەبی بزانی وەکی تەلەبەکی ئەجنەبی پارەت نادەنێ و بەس بە ڕەشیشەتانی ئیش بکەی، بەران ئەگەر تەقدیمی لجووئی کەی، ئەوە مانگانە پارەی وەرەگری، بەس با جارێ لە جامیعەی وەرتگرن، ئەوە پاشیویش خوا کەریمە.
گۆتم: زۆر مەمنوون لۆ ئەو مەعلووماتانە
ئەوجا گۆتی: سبەینی لە مارێ مەچوە دەرێ، ئەمن دانی سبەینێ دێمە دووت، وەلەو هێشتا هاوینە و جامیعەکانی گڕاتس قەپاتن، بەران ئەماچینە ئیتیحادی تەلەبەی نەمساوی، کە لە هەر جامیعەکی مقەڕەکیان هەیە و بەلای کمی ئێکەکیان لەوێیە مساعەدەن بکات و مەعلووماتی لێ وەرگرین.
گۆتم: زۆر باشە ئەمن سبەینێ ئینتیزارتەکەم... زۆر مەمنون کاک سەعدی، ئەو چاکەت قەت لەبیر ناکەم.
ئەویش گۆتی: سەرچاو، هیچ مەمنوونیی ناوێ، ئەوە واجیبە، خواحافیزیی کرد و ڕۆیشت.
کون ئیتیفاق کردبوو، ئەوها، سەعدی ڕۆژێ دوایێ هات و وێکڕان چووینە جامیعەی مۆزیقەی کە لە ناوەندی شاری بوو، قەسر و* حەدیقەکی زۆر خۆشیشی هەبوو، چووینە ژۆرێ و غورفەی مومەسیلی تەلەبان، سەعدی قسەی لەگەر کردن و ناوە ناوەش، شتە مهیمەکانی لۆ من تەرجومەی کوردیەکرد. دەمەکی خۆش لەوێ بووین و لە ئاخیریش، هەندەک مەنشوورات و وەرەقەیان داینێ و هاتینە دەرێ، کە گەیشتینە قیسمی داخیڵی، سەعدی لەگەرم هاتە سەرێ و چیان پێ گۆتبوو، ئەویش هەمووی بە من گۆت و گۆتی دەبی هەر هەنکەش ئیستیمارەکان پڕ کەینۆ و ئەتووش هەتا زووە، سبەینێ بڕۆ ئەو جێیەی، ئەمە ئەوڕۆ لێی بووین و ئەوڕاقەکانیان تەسلیم بکە.
ناوم لە جەواز سەفەری کو نوسرابوو، سەعدییش ئەوهای نووسی، ئیستیماڕەکانی بە خەتەکی خۆش پڕ کردنۆ و خواحافیزیی کرد و ڕۆیشت. ئەمن ئەو وەختی، لە دوو سێ کەلیمەی ئەڵمانی زیاتر، چیتکەم نازانی! بەران هەر زوو زانیم کە ئەو زمانە، زمانەکی زۆر زەحمەتە و خاسەتەن نوتقی هەندەک حەڕفان - ئەوانەی دوو نوقتەیان لەسەرە یا لە بنیە - کە لە زمانی کوردی نیە، گەلەک زەحمەتە و وەختەکی گەلەک زۆریەوێ، وەکی زۆر خەرکی دکە، پێشتر وەمەزانی نەمسا بە زمانی نەمساوی قسانەکەن، بەران پاشان زانیم، کە نەمسا زمانەکی خاسی خۆیان نیە و هەر بە ئەڵمانی قسانەکەن.
نەمسا نۆ موقاتەعەیە و نۆ لەهجەشیان هەیە، بەران زمانی ڕسمی، ئەڵمانیی فەسیحە و ئەگەر خەرکی ئەو مقاتەعەش بە لەهجێ خۆ قسان بکەن، ئەوە ئەڵمانییش بە زەحمەت تێیانەگا! بەران ئەمزانی کە ڕۆژەک دێ ئەمن فێری ئەو زمانەیەبم. ڕۆژێ دوایێ، لە ڕۆژانی دکە زووتر هەستامۆ و، پاش خواردنێ سبەینان، چوومە جامیعەی مۆزیقەی و ئەوڕاقەکانم تەسلیم کردن و هاتمۆ مارێ. چوومە کن بەهرۆزی و ئەویش لێی پرسیم، کە سەعدی هاتە کنم؟ ئەمنیش پێم گۆت: ”ئا، خوا خێری بنووسی، هات و چووینە جامیعە و تەقدیمیشمان کرد.“
گۆتی: دە زۆر باشە، خێری تێدایە، هەر بەو موناسەبەش عوودەکەی بینە و ئەگەر جارەکیش بی (چاوی ڕەشی جوانە)م لۆ لێدەی، مەمنوونتەبم.
ئەمنیش ئەمزانی، بە جارەکی دری داناکەوی، دەبی چار پێنج جاری لۆ لێدەم، زۆر فکرمەکردۆ و دەمگۆت دەبی لێرەش لەسەر پیانۆی موشکیلەکم لۆ دروست نەکەن؟ لە قاتەکانی بن عاردی قیسمی داخیلی، پیانۆیەکی لێ بوو، بەران زۆر کەون بوو، نەسبیشی تەواو نەبوو، لەگەرەوەش هەموو ڕۆژێ بە دوو دەستان تەمرینم لەسەرەکرد، بەران زۆر زەحمەت بوو بەبێ مامەستا و بەبێ خیبڕە.
زۆری نەبرد کاغەزەکم لە جامیعەی مۆزیقەی لۆ هات، بەران ئەمن بەس لە تاریخەکەی گەیشتم، کە نووسرابوو، 7 - 9 -1981 بۆیە هەر زوو چوومە کن بەهرۆزی و کاغەزەکەم پیشان دا، کە دیتی زۆر باش سەری لێ دەرناچوو، چونکە بە سارەکی خەرک فێری زمانی نابی، بتانی لە کاغەزی دائیران بگات، بەران هەندەک کەلیمەی لە قامووسی تەرجومە کرد و، گۆتی: ئۆندەی ئەمن لێی حاری بووم، ڕۆژی دووشەم لە تاریخی 7 - 9 - 1981 سعات نۆی پێش نیوڕانێ، ئیمتیحانی قبوورکردنێت لۆ داندرایە.
هەر لۆ تەئکید و در موڕتاحبوونێ، تەلەفۆنم لۆ سەعدیش کردوو، تاریخ و ڕۆژ و سعاتەکەم پێگۆت، ئەویش ئیستیعدادی خۆی پیشان دا و گۆتی: ”خەمێ مەخۆ ئەمن لەگەرت دێم.“
ئەمنیش زۆر درم بەو قسەی خۆش بوو، کە بەتەنێ ناچمە ئیمتیحانێ و ئێکم لەگەرە ئەڵمانیەکی باشەزانی، چونکە ئەگەر سوئالەکانم لۆ تەرجومە نەکرابا، ئەوە هیچی لێ تێناگەیشتم و ساقیتەبووم. لە لایەکی هەتا برێی خۆشحار بووم کە ئیمتحانم کەن و لەوانەیە وەریشمگرن، بەران لە لایەکی دکە، موحەیەڕ مابووم چونکە نەمەزانی چم لێپرسن و چ مهیمە و کوو خۆ حازر کەم؟
هەتا حەرقەی دێ...
* ئەو قەسرە ناوی (پالێ میڕان)ە، یەعنی (قەسری مێڕان)، قەسری ئەمیرەکی نەمساوی بوو (ئەڕشیدۆق یۆهان)، کە هەر لەو* قەسرەش ساری (1859)، وەفاتی کردیە و قەسرەکەشی بە ناوی کوڕەکەی خۆی (گڕاف فڕانتس فۆن مێڕان)، ناو نایە و هەتا هەنکەش جامیعەی مۆزیقەی تێدایە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=