ناونیشانی بابەت: هەندەی نمابوو بۆکسەکی لەو کوڕەی بدەم کە قەشمەریی پێکردم/61
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
پاشەوەی کاغەزەکم لە جامیعەی مۆزیقەی بەدەست گەیشت، کە تێیدا ڕۆژەکیان تەعین کردبوو، دووشەم (7-9-1981) سعات (9) لۆ ئیمتیحانێ قبووری، لە لایەکی زۆر کەیفخۆش بووم، بەران لە عەینی وەقتیش، زۆر محەیەر مابووم، کە کوو خۆ حازر بکەم؟ چ سوئالەکم لێپرسن؟ کێتانی مساعەدەم بکا و پێم برێ چبکەم باشە؟
هەر لۆ هەندێ دیسان جارەکی دی، تەلەفۆنم لەگەر سەعدی کرد و موشکیلەکەم پێ گۆت، ئەویش گۆتی: ئێک دوو ڕۆژ سەبرم لێ بگرە، هەتا تەلەفۆنی لەگەر ڕەئیسی مومەسیلی تەلەبانەکەم و لەویەپرسم، بزانم ئێکەکی ناناسی مەعلووماتی لەسەر ئەو ئیمتیحانەی هەبی و بتانی بڕەک مساعەدەن بکا!
گۆتم: ئەتوو کوت پێ باشە، ئەمن ئەوهاکەم.
پاش دوو سێ ڕۆژان تەلیفۆنی کرد و گۆتی: ئەمن دونێ قسەم لەگەر ئەو کیژەی کرد کە مەسئوولی تەلەبەیە لە جامیعەی مۆزیقەی، ناویشی (ئێڤا هۆفێلنەر)ە، سبەینێ نا دووسبەی، سعات چاری پاشنیوڕانێ، بڕۆ جامیعەی و لەوێ کیژەکە ئینتیزارتەکا و دەتباتە کن تەلەبەکی نەمساوی کە سارەکە لەو قیسمەی ئەتوو دەتوێ بخینی، تەخڕوجی کردیە و مەعلووماتەکی باشی لەسەر ئیمتیحانی قبووڵکردنێ هەیە
گۆتم: زۆر زۆر سوپاس، زۆر ماندیم کردی! سبەینا دووسبەی ئەچمە کنی.
ڕۆژی مەوعیدەکەی قاتەکم لەبەر کرد و چوومە جامیعەی، دە دەقیقە پێش مەوعیدەکەی گەیشتمە وێ، کیژەکی بارادرێژی زەعیف لەوێ بوو، دیار بوو ئینتیزاریەکردم و کە سەلامم لێ کرد، بە ئینگلیزی بە منی گۆت: ئەتوو ڕزگاری؟
گۆتم: بەرێ!
گۆتی: ئەمن (ئێڤا)مە، برادەرەکەت سەعدی تەلیفۆنی لۆ کردم و ڕەجای لێ کردم مساعەدەت بکەین و ئەمنیش تەلەفۆنم لۆ کوڕەکی کرد، کە سارەکە لە بەشی تەئلیف و قیادەی مۆسیقای تەخەڕوجی کردیە و ناوی (گیۆرگ هاز)ە، مەفڕووزە ئەو بزانی، ئەتوو کوو خۆ لۆ ئیمتیحانی قبووری حازر کەی و وێکڕان ئەچینە ماری کە لە نزیک جامیعەیەژی و ئینتیزارنەکا!
ئەمنیش گۆتم: زۆر باشەو زۆر سوپاستەکەم، کە زۆر ماندیم کردی
گۆتی: هیچ موشکیلە نیە، ئەوە ئیشی مەیە.
زۆری نەبرد، لۆ ماری کابرای بەڕێ کەتین، کە هەر دوو سێ دەققە لە جامیعەی دوور بوو، ناوەکەی لە تەنیشت دیواری دەرکەی عیمارەکی کەون نووسرابوو، جەڕەسی لێ دا و، زۆری نەبرد دەرکە کراوە، چووینە ژۆرێ، مەسعەدی نەبوو، بە پێیان چووینە قاتی چارەم، دیار بوو لە پێش دەرکەی ئینتیزاریەکردین، چووینە ژۆرێ دانیشتین، ئێڤا بە زمانی ئەڵمانی یەکسەر چووە ناو مەوزووعی و زۆر بە ئسلووبەکی جوان و زۆر بەئەدەب و ئیحتیڕام قسەی لەگەرەکرد، ئەمن تێناگەشتم کە چ دەرێن، بەران دیار بوو بەحسی چاکەن.
پێم عەنتیکە بوو کە کیژەکە تووشی موناقەشەکی زۆر بوو، هەمووی چەند نوقتەکە و هەندە موناقەشەی ناوێ، بەران زانیم شتەک تەواو نیە، وەختی حاسەی حەفتەمم بەکار هینا، دیتم ئەو کابرایە قسان زۆرەکا بەس هیچ نارێ، مەوزووعەکەی هەر دەینی و دەبا، بەحسی هەمووشتەکیەکرد، بەس ئیمتیحانی قبووری نەبی! وەکی بنیشتی دەجوی و هیچ مەعلووماتەکی بەمە نارێ! ناو ناوە بە ئینگلیزی قسان لەگەرەمنەکا بەران دوور لەو مەوزووعەی لۆی چووینە، هەتا ئەو حەددەی کە حسم کرد، کابرا نەک نایەوێ مساعەدەن بکا، بەرک و گەمە و قەشمەرین پێەکا!
هەتا دەهات پڕترەبووم، وەکی خۆشناوەرێن گەیشتبووە سەری کەپووم! ئۆندە تووڕە بووم، هاتبووە سەرم بە هەموو قوەتم، ئێک بۆکسی لە دەووچاوی دەم یەک ددانی لە لغاوی نەهێرم و بە حەیاتی جارەکی دکە دەوی نەکاتۆ! تەحەمولم نەما و گۆتم هەتا لەو کابرایە توڕەهات و ئەحمەق و فاشیستەم نەدایە و لە نەمساش دەریان نەکردیمە، بە (ئێڤا)م گۆت: با بڕۆین، لەو نەوعە کەسانە، قەت ئینتیزاری قسە و عەمەلەکی باش مەبە، عەفووشم کە کە تووشی ئەو مەوقیفە ناخۆش و پڕ ئیهانەم کردی
هاتینە دەرێ، زۆر بە تووڕەیی و بێ خواحافیزی، دیتم ئێڤا ش زۆر تووڕەبووە و تێک چووە، گۆتی: هەتا هەنکە تووشی مەوقفی ئەوها نەبوویمە، ئەمن لەو کابرایەی نەگەیشتم لۆ هەندە لەف و دەوڕانی بەمە کرد و حازر نەبوو ئێک نوقتە چیە مساعەدەن بکا زۆر شەرمەزارم بەرامبەری توو دەبی عەفووم کەی
ئەمنیش گۆتم: ئێکەم: هەرچەندە ئەمن بە هیچ نەوعەک لە زمانی ئەڵمانی ناگەم، بەران هەر چووینە لای کابرا حسم کرد کە حازر نیە بە هیچ نەوعەک مساعەدەم بکا، هەر کووی لێتەپرسی، ئەو نەیدەویست بەحسی یەک نوقتەشبکا، نەک هەر ئەوە، کابرا زۆر گەمەی پێکردین و لە ماری خۆی ئیهانەی کردین، ئەمن ئەمتانی، ئەوها ڕەزیلی کەم و بیشکینمۆ کە بە حەیاتی لەبیر نەکا! بەران لەبەر خاتری توو تەحەمولم کرد و قسەم نەکرد. دووەم: لەگەرەوەش ئەمن زۆر سوپاستەکەم کە هیلاک بووی و لەگەرە من هاتی، ئەتوو هیچ گوناحت نیە، سووچی تووی تێدا نیە کە ئەو ئەحمەقە، حازر نەبوو هەندوکەک مساعەدەی ئینسانەکی غەریب بکا کە دەولەتێ خۆی بەجێهێشتیە و لێرە دەیهەوێ وەکی ئەو مۆزیقەی بخینی.
گۆتی: زۆر سوپاس بۆ تێگەیشتن و مەوقیفت، زمانی ئەڵمانییشت زانیبا، هەر ئۆندەی لێ تێدەگەیشتی، تەمەنات لۆ دەکەم کە لە ئیمتیحانی قبوور، ناجیح بی و بتبینم دەست بە خیندنێ مۆزیقەی بکەی. خواحافیزیم لێ کرد و گەڕامۆ قیسمی داخیلی.
ئەوڕۆ ئێکەم جارم بوو کە تووشی مەوقیفەکی زۆر موحریج و ناخۆش بم و حەتمەن ئەوە ئاخیر جاریش نابی! تێنەگەیشتم ئەو کابرایە ئەحمەقە لۆ وای کرد، کەیفی بە دموچاوێمن نەهات، یا نەخۆشیی نەفسیی هەیە، یا فاشیستە و حەز لە بێگانان ناکا؟ چەند ڕۆژ بوو هەر فکرم لێکردۆ، نەگەیشتمە سەبەبەکی ئەوها قەناعەتی پێبکەم.
هەتا مەوعیدی ئیمتیحانێ قبووری نێزیکترەبۆ ئەمن زیاتر تووشی قەلەقیەبووم و ئەترسام، ئەو پڕۆفیسۆرەی ڤیەنناش ئەوها ئەمنی ترساندبوو، زندەقی بردبووم، قەت لە فکرم ناچی، وەختی لە ڤیەننا لەگەر برادەرەکی چووینە کنی، بە منی گۆت: ”هەر کەسەک بیەوێ لە بەشی تەئلیف یا قیادەی مۆزیقەی بخینی، دەبی پیانۆی بزانی و ئەگەر نەشزانی، ئەوە وەرناگیرێ!“ گۆتم لێرەش عەینی شتم پێ نەرێن و موشکیلەکم لۆ دروست نەکەن!
حەرقەی دیکەی لەدوو دێ... [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=