ناونیشانی بابەت: سلێمانی... دیداری (مودەڕیس، دوودەرییەکی کراوە بە ڕووی ئایین و ئەدەبدا) بەڕێوە چوو
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
دوێنی شەممە #18-01-2025#، بە ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و لاوان و ژمارەیەک لە رۆشنبیران، لە شاری #سلێمانی# دیدارێکی تایبەت بە بەرهەمە هەمەلایەنەکانی مامۆستا #عەبدولکەریمی مودەریس# بە ناونیشانی (مودەڕیس، دوودەرییەکی کراوە بە ڕووی ئایین و ئەدەبدا) بەڕێوە چوو.
لە دیدارەکەدا، کە لەلایەن دامەزراوەی کەریم عەلەکەوە رێکخرابوو، چەندین وتار خوێندرانەوە. پاشان، لەلایەن وەزیری رۆشنبیری و لاوانەوە خەڵاتی ڕێزلێنان و چەپکەگوڵی ڕێز و وەفای وەزارەتی رۆشنبیری و دامەزراوەی کەریمی عەلەکە، بەخشرایە خاتوو (عەتییە مودەریس) کچی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس.
پاشان، پانێلەکانی دیدارەکە دەستیان پێکرد، کە پێکهاتبوو لە سێ پانێل، لە پانێلی یەکەمدا سێ بابەت لەلایەن هەریەک لە: #عەبدولخالق یەعقووبی#، جەمیل فارووقی، د.محەمەد عەبدوڵا ئەحمەد پێنجوێنی پێشکەش کران، دواتر لە پانێلی دووەمدا بەهەمان شێوە سێ بابەت پێشکەش کران لەلایەن هەریەک لە: د. #لهۆن قادر# و د.حەمید محەمەدئەمین و د. رەئوف عوسمان. پانێلی سێیەم، کە دوا پانێلی دیدارەکە بوو، بە هەمان شێوە سێ بابەت لەبارەی مامۆستا مودەڕیس تیادا پێشکەش کرا، لەلایەن هەریەک لە: کامەران سوبحان، هومایۆن ساحێب، د. فارووق قەرەداغی. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=