بە مەبەستی تۆکمەکردنی پێکهاتەی تیمەکەی بۆ خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق، #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# گرێبەستی یاریزانێکی نوێی ڕاگەیاند.
لەنێو یاریگەی فەرماندەیی و بە ئامادەبوونی #وسام محەمەد بازگ# سەرپەرشتیاری گشتى تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە یاریزان (#میران محەمەد 01#) بە میدیاکان ناسێنرا.
میران لە #یانەی وەرزشی دەربەندیخان#ەوە پەیوەندی بە یانەی پێشمەرگە کرد و لە هێڵەکانی هێرشبەر و ناوەڕاست یاری دەکات. [1]