کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,938
وێنە
  124,382
پەرتووک PDF
  22,117
فایلی پەیوەندیدار
  126,417
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,246
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,682
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,747
عربي - Arabic 
44,091
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,681
فارسی - Farsi 
15,863
English - English 
8,531
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,034
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,168
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,027
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,013
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,187
شەهیدان 
12,021
کۆمەڵکوژی 
11,389
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,762
MP4 
3,910
IMG 
234,646
∑   تێکڕا 
274,817
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردستانەکەی خۆراسان.. پارچەی شەشەمی کوردستان
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
بەشکردن
Copy Link1
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
کوردستانەکەی خۆراسان.. پارچەی شەشەمی کوردستان
کوردستانەکەی خۆراسان.. پارچەی شەشەمی کوردستان
ناونیشانی بابەت:کوردستانەکەی خۆراسان.. پارچەی شەشەمی کوردستان
ئامادەکردنی: #هامنۆ ئەیوب هەورامی#
ئەوێ دووەم گەورەترین کوردستانە، کەچی سنوورێکی دابڕاوی هەیە لەگەڵ جوگرافیای کوردستانی مەزن و پارچە بەناوبانگەکانی کوردستاندا. دەکەوێتە نێوان ناوچەی نیشتەجێبوونی تورکمان و فارسەکانەوە، کەچی هەتا ئێستاش زمان و کولتووری رەسەنی کوردیی خۆیان وەک خۆی پاراستووە. گەرچی زۆر کوردن، خاوەن تایبەتمەندیی نەتەوەیی دەوڵەمەندن؛ کەچی هەتا ئێستاش لای زۆرمان نەناسراون! هەموو ئەوەی باسمان کرد، کوردستانی خۆراسانە.
کوردستانی خۆراسان، کە بە (#کوردخانە#)ش ناسراوە، ناوچەیەکی گەورە و فراوانە و زۆربەی جوگرافیاکەشی دەکەوێتە پارێزگاری خۆراسانی ڕەزەوییەوە، کە پارێزگاکە لە باکوورەوە هاوسنووری تورکمانستانە، لە خۆرهەڵاتیشەوە دەگاتەوە بە ئەفغانستان، لە باشوور و خۆرئاواشەوە تەوق دراوە بە پارێزگاکانی (خۆراسانی باشوور، یەزد، سمنان، خۆراسانی باکوور) لە سنووری دەوڵەتی ئێرانی ئیستادا، لەناو ئەم پارێزگایەشدا کوردەکان لەناو قەزاکانی (بۆجنوورد، قووچان، دەرەگز، و کەلات -کەلاتی نادری-) بڵاو بوونەتەوە.
بەپێی سەرچاوە ئێرانییەکان، پێدەچێت ژمارەی کوردەکان لەم بەشەدا زیاتر لە(595 هەزار) کەس بێت، واتە (٪70)ی پێکهاتەی پارێزگاکە دەگرنەوە و بەوەش دەبنە زۆرینە تێیدا، کە زۆرینەیان لە هەردوو هۆزی (شادلوو و چەمشکەزەگ)ی کوردین. بێگومان بوونی کورد لەو هەرێمەدا پێشینەیەکی مێژوویی هەیە، لە سەردەمی ئیمپڕاتۆرییەتی میدیادا تەواوی خۆراسان بەشێک بووە لە خاکی ئیمپڕاتۆرییەتەکە، هەروەها لە سەردەمی ئیسلام و بەدیاریکراوی سەردەمی عەبباسییەکاندا، کورد لەم هەرێمەدا هەبووە و بگرە کەسایەتییەکی وەک (#ئەبوو موسلیمی خۆراسانی#) کە فەرماندەیەکی هەرە باڵای سەربازیی سەردەمی عەباسییەکان بووە، بە گوێرەی هۆنراوەیەکی هەجووی (ابو دلامة)ی شاعیری دەرباری خەلیفە (ئەبوو جەعفەری مەنسووڕ)، کورد بووە.
هەروەها یاقووتی حەمەوی لە سەدەی سێزدەی زایینیدا باسی بوونی کوردی کردووە لە شارەکانی (ئەشترەج و ئەندخووز)، کە نزیک بوون لە (مەڕوو)ی ناوەندی هەرێمەکەدا، ئەمە بەدەر لەوەی، کوردی بە پێکهاتەیەکی سەرەکیی (نەیشاپوور، کوهستان، تەبەڕستان، هەرات، بوشەند، بادغیش، تووس، تابران) داناوە، بەتایبەت لە کوهستاندا زۆرینە بوون.
هەروەها گێتیگیری بەناوبانگ (تەیمووری لەنگ) لە نیوەی دووەمی سەدەی چواردەی زایینیدا، زۆر بەڕوونی باسی لە پێکهاتەی کوردی کردووە لە شاری قووچان و بە (جەربەزە و ئازا) پەسنی کردوون، بەڵام لە سەردەمی (شا عەبباسی سەفەوی 1587-1628ز.) پێکهاتەیەکی گەورە و فراوانی لە کوردەکانی چەمشکەزەگ و عەلەوییەکانی دوور خستەوە بۆ هەمان شوێن، ئەمەش چەند هۆکارێکی هەیە:
یەکەم. بۆ پاراستنی سنوورەکانی باکووری خۆرهەڵاتی ئیمپڕاتۆریەتییەکە لە بەرامبەر ئۆزبەگەکان.
دووەم: چونکە سەفەوییەکان شیعەی دوازدەئیمامی بوون و ئەو پێکهاتە کوردییەش، کە عەلەوی بوون و پێشتر لە ئەنادۆڵەوە، دوای باڵادەستبوونی عوسمانییەکان هاتبوونە لای سەفەوییەکان، پێدەچێت شا عەباس پێی باش بووبێت دووریان بخاتەوە لەو شوێنانەی ڕێبازی دەسەڵاتی ناوەندی تێدا زۆرتر بووە.
سێیەم: بە مەبەستی گۆڕینی ئایینزای کوردە سوننییەکانی خۆراسان و تواندنەوەیان لەناو ئەم کوردە شیعانەدا.
چوارەم. پێدەچێت شێوازێکی سزادانی بەکۆمەڵ بووبێت.
بەم شێوەیە، ڕێژەی کورد لە ناوچەکەدا زۆر زیاتر بوو، بەهۆی ئەوەی دانیشتوانە کوردە ڕەسەنەکان لەگەڵ کوردە کۆچپێکراوە نوێیەکاندا ئاوێزان بوون و ئەوەش وای کرد زیاتر کاریگەرییە نەتەوەییەکەیان لەسەر بمێنێتەوە.
کوردەکانی خۆراسان بە شێوەزاری کرمانجی ژووروو دەئاخڤن، هەرچەندە بەهۆی دوورییانەوە لە سنووری کوردستانی مەزن، کۆمەڵێک گۆڕانکاری ڕووی داوە. خاوەن جۆری هەڵپەڕکێ و گۆرانی و جلوبەرگی کوردیی تایبەت بە خۆیانن، هەستێکی نەتەوەیی بەرزیان هەیە و زۆر هەوڵیان داوە پارێزگاری لە مێژوو و کولتووری خۆیان بکەن، هەر ئەوەش وای کردووە، کە مێژوونووسێکی وەک (#کەلیموڵای تەوەحودی#)یان تێدا دەربکەوێت و لە چوار بەرگدا پەرتووکی (کۆچی مێژوویی کورد بۆ خۆراسان) بنووسێت.
کوردانی خۆراسان، خاوەنی چەندان چیرۆک و ڕازی فۆلکلۆریی کوردیین، کە پاشخانێکی وێژەیی مەزنە و لەو سۆنگەیەوە (عەبدوڵا سەمەدی) چەندانی لێ هەڵبژاردوون و لەژێر ناونیشانی (حەکایەتی ماڵیاتی کوردەکانی خۆراسان) کۆی کردوونەتەوە و گوڵبژێری کردوون. ئێستاش چەندان ڕێکخراوی هونەری و ڕۆشنبیریی کوردییان دامەزراندووە، هەتا زیاتر پارێزگاری لە مانەوەیان بکەن، وەک (ئەنجوومەنی فەرهەنگی و مەدەنیی کوردەکانی خۆراسان، گرووپی موزیکی هەرای کوردانی خۆراسان). هەرئەوەش وای کردووە، (کەلیموڵا تەوەحودی) لە دوا پەیڤەکانیدا بڵێت: پێویستە جەماعەتی خوێندەوار و ڕووناکبیر زێتر وەخۆ بکەون، هەتا کولتووری دەوڵەمەندی کوردی فرەتر خۆ لەنێو کۆمەڵگەدا پیشان بدات، ئەمە بۆ پاراستنی کۆمەڵگە و جڤاکی ئێمە پڕ پێویسته.“[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 209 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com- 14-02-2025
فایلی پەیوەندیدار: 19
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: مێژووی کۆن
وڵات - هەرێم: خۆراسان (کوردخانە)
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 16-02-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 16-02-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 16-02-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 209 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.179 KB 16-02-2025 سارا سەردارس.س.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.75 چرکە!