کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,933
وێنە
  124,379
پەرتووک PDF
  22,117
فایلی پەیوەندیدار
  126,416
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,246
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,682
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,747
عربي - Arabic 
44,091
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,681
فارسی - Farsi 
15,863
English - English 
8,531
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,034
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,168
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,027
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,013
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,187
شەهیدان 
12,021
کۆمەڵکوژی 
11,389
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,762
MP4 
3,910
IMG 
234,646
∑   تێکڕا 
274,817
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەڤارە وە کۆڵ (لانکە بە کۆڵ)، هێمای زاوزێ و دایکی ژینگەیە - نەریتێکی میهرپەرەستییە بۆ پێشوازیکردن لە بەهاری گەرمیان
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
گەڤارە وە کۆڵ (لانکە بە کۆڵ)، هێمای زاوزێ و دایکی ژینگەیە
گەڤارە وە کۆڵ (لانکە بە کۆڵ)، هێمای زاوزێ و دایکی ژینگەیە
ناونیشانی بابەت: گەڤارە وە کۆڵ (لانکە بە کۆڵ)، هێمای زاوزێ و دایکی ژینگەیە
ئامادەکردنی: #عەزیز مورادی#
شاری #کرند#، شارێکی #یارسان# نشینە و ناوەندی قەزای #داڵاهۆ#یە لە پارێزگای #کرماشان# لە رۆژهەڵاتی کوردستان. ئەم شارە کەوتووەتە سەر رێگەی کرماشان بۆ #قەسری شیرین# لە سەر سنووری رۆژهەڵات و باشووری کوردستان. خاوەن سروشتێکی ناوازە و دڵڕفێنە و بە شاخ و دار و دەوەن دەورە دراوە.
هەموو ساڵێک لەم شارە، دوو مانگ بەر لە هاتنی نەورۆز، جەژنێکی کۆنی کوردی بەناو (گەڤارە وە کۆڵ) بە بەشداریی خەڵکی شارەکە و گەشتیاران لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوە دەچێت، کە مێژووی بۆ سەردەمی میهرپەرستی لە کوردستانی کەونارا دەگەڕێتەوە.
مێژووناسان پێیانوایە؛ ئەفسانە و رازەکان لەناو کۆمەڵگە کۆن و دێرینەکان، ئەو رۆڵەیان گێڕاوە، کە کتێبە ئاسمانی و پیرۆزەکان لەناو کۆمەڵگە تازەکان گێڕاویانە. ئەفسانە بەشێکە لە مێژووی کۆنی هەر نەتەوەیەک و تێکەڵی دابونەریت و ئایینەکەی بووە.
کوردستان بەگشتی و دەڤەری یارسان نشینی رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی، وڵاتی چیرۆکی گوێی ئاگردان و ئەفسانەکانە، خاکێکی هەزاران ساڵەی پڕ لە راز و ئەفسانە و نەریتی کۆنی کوردەوارییە.
(گەڤارە وە کۆڵ) یان (لانکە بە کۆڵ)؛ ئەفسانەیەکی کۆنی هەزاران ساڵەی باووباپیرانمانە، کە تائێستا لەم دەڤەرە پارێزراوە و ساڵانە بەڕێوە دەچێت. (گەڤارە وە کۆڵ)، جەژنی پێشوازیکردنە لە بەهاری کوردی لە ناوچەی گەرمیان. بەهاری کوردی لە ناوچەی کرند و داڵاهۆ بە بەهاری گەرمیان ناسراوە و دوو مانگ بەر لە نەورۆز دەستپێدەکات. ناوچەکانی داڵاهۆ، کرند و گۆران؛ رۆژژمێرێکی تایبەت بە خۆیان هەیە، کە بە رۆژژمێری کوردی گەرمیان ناسراوە و تێیدا رەچاوی کاری کشتوکاڵی و نەریتەئایینی و کولتوورییەکانی تایبەت بە خۆیان دەکەن.
لەم دەڤەرە بەهۆی کەشوهەوا، زووتر لە شوێنەکانی دیکە دەست بە چاندن و کشتوکاڵ دەکەن و بەهاریان دەکەوێتە پێش نەورۆز و بە بەهاری گەرمیان ناوی دەبەن.
بەگوێرەی رۆژژمێری ئەم دەڤەرە، کە بە رۆژژمێری کوردی و یارسان ناسراوە، دوازدە رۆژ بەر لە بەهاری گەرمیان؛ (گەڤارە وە کۆڵ) گوند بە گوند و شار بە شار دەگەڕێ و سەردانی هەموو ماڵەکان دەکات و پیرۆزبایی ساڵی تازە لە خەڵکی دەڤەرەکە دەکات.
کۆتایی زستانی کوردی لەم ناوچەیە بە (هەشت هەشتاد) ناسراوە و دەکەوێتە دوای چلەبچووک و چلە گەورە و لەو شەوەدا گەڤارە وەکۆڵ دەکەوێتە رێ و سەردانی ماڵەکان دەکات.
گەڤارە وەکۆڵ، فریشتەیەکە، هێمای زاوزێ و پیت و بەرەکەتە و بە دایکی ژینگە و زەوی ناسراوە. نەریتێکی کۆنی هەزاران ساڵەی کوردییە، کە تەنیا لەم دەڤەرەی کوردستان ماوە و بۆ رێزگرتنە لە ژینگە و پێشوازیکردن لە هاتنی نەورۆز.
خەڵکی ئەم دەڤەرە باوەڕیان وایە؛ لە یەکەم شەوی دەستپێکی بەهاری کوردی، ژنێک لانکە بەکۆڵ، سەردانی هەموو ماڵێک دەکات و لەگەڵ خۆی پیت و بەرەکەت و رزق و رۆزی پێیە، بۆیە ئەو شەوە لە هەموو ماڵێک شلەیەک بەناو (دانەکوڵانە) دروست دەکەن و کاسە و کەوچکێکیش بۆ ژنە لانکە بەکۆڵەکە دادەنێن، کە لێی بخوا و پیت و بەرەکەت بە ماڵەکەیان ببەخشێت.
لە کاتی بەڕێوەچوونی ئەم جەژنە؛ لە ناوەندی شاری کرند، لانکەیەکی گەورە دادەنێن و بە (چرا، ئاوێنە، شەکر و گوڵەنێرگز) دەیڕازێننەوە، کە هەر کامەیان هێمایەکن. لانکە هێمای لەدایکبوونی مرۆڤ و ژینگەیە.
گوڵەنێرگز هێمای هاتنی بەهاری کوردییە لە ناوچە گەرمەسێرەکان، چرا هێمای رووناکی و ئۆجاخ رۆشنییە، شەکریش شیرینی ژیانە.
لەم نەریتەدا، ژن و دایک رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و هێمای ژیانبەخشی و میهرەبانی و ئاوەدانیی ماڵ و وڵاتن.
ژمارەیەکی زۆر لە کچان بەشداریی دەکەن و بە دەمامک رووخساریان دەشارنەوە. پۆشینی دەمامک لەناو جەژن و بۆنەکان لە کوردستانی کەونارا باو بووە و مێژووی بەکارهێنانی بۆ سەردەمی میهرپەرستی، یان میتراپەرستی دەگەڕێتەوە. دۆزینەوەی کۆنترین دەمامکەکانیش بۆ ئەو سێ دەمامکە لە زێڕ دروستکراوە دەگەڕێتەوە، کە لەناو ئەشکەوتی (کەڵماکەرە)ی لوڕستان دۆزراوەتەوە و مێژوویان بۆ چەند هەزار ساڵ بەر لەئیسلام دەگەڕێتەوە.
دۆزینەوەی ئەم دەمامکانە ئەو نهێنییەمان بۆ ئاشکرا دەکات؛ پۆشینی دەمامک، کە ئێستا لەناو جەژن و بۆنەکانی ئەورووپا باوە، هەزاران ساڵ بەر لەئێستا لە کوردستان باو بووە.
ئاوێنە، هێمای بێخەوشی و بێگەردی و پاکییە. هەڵگرتنی جامە ئاو، هێمای بوون و ژیانە. پەپوولە هێمای هاتنی بەهارە. بەشێک لە کچەکان، کاسەیەک سەوزەیان هەڵگرتووە، کە هێمای ژیانەوە و پاراستنی ژینگەیە.
گەنم هێمای پیت و بەرەکەت و قووتی خەڵکە. هەنار میوەی پیرۆزی یارسانەکانە و لە زیاترین جەژن و بۆنەکاندا رێزی لێدەگرن. لەم نەریتەدا بەشداربوان چەندجارێک بەدەوری ئاگردا دەسووڕێنەوە، وەکوو پێشوازی و ئامادەبوون بۆ کردنەوەی ئاگری گەورەتر لە نەورۆز. پیرۆزیی ئاگر لە کوردستان بۆ سەردەمی مادەکان دەگەڕێتەوە و زەرەشتییەکان لە هەموو جەژن و بۆنەیەکدا رێزیان لە ئاگر گرتووە و بەدەوریدا کەوتوونەتە سەما و هەڵپەڕکێ. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 246 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com- 19-02-2025
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-02-2025 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کرماشان
فۆڵدەرەکان: مێژووی کۆن
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 19-02-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 19-02-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 20-02-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 246 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.153 KB 19-02-2025 سارا سەردارس.س.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3.031 چرکە!