دوای پەیامەکەی ئۆجەلان لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە، میدیای پەکەکە ڕایگەیاند، پەیامەکە دەستپێکی قۆناغێکی سیاسی و یاساییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە #27-02-2025#، لە وەڵامی پەیامەکەی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#دا سەبارەت بە دانانی چەک و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، میدیای پەکەکە بڵاوی کردەوە، پەیامەکەی ئۆجەلان دەستپێکی قۆناغێکی سیاسی و یاساییە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی ئیمراڵی پەیامی ئۆجەلانیان لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا بڵاو کردەوە و لە پەیامەکەشدا، ئۆجەلان داوای لە پەکەکە کرد کە چەک دابنێن و پەکەکەش هەڵبوەشێننەوە و خۆشی بەرپرسیاریەتیی مێژوویی پەیامەکە لە ئەستۆ دەگرێت.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=