یارییەکانی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق بەردەوامە و لە جەولەی حەوت و دوا جەولەی یەکەم قۆناغی خولەکە، تیمی بالەی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لە دەرەوەی یاریگەکەی و لەنێو هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی خانەقین بوونە میوانی تیمی بالەی یانەی مقدادیە.
لەو یارییەدا کە لە کاتژمێر 3:00ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە #27-02-2025# بەڕێوەچوو هەر لە سەرەتاوە یاریزانانی پێشمەرگە توانیان بە ئاستێکی بەرز ببینرێن و بە ئەنجامی سێ سێتی بێ وەڵام و بە خاڵەکانی (22×25 / 24×26 / 15×25) بردنەوەیان بەدەست هێنا و بەو سەرکەوتنەشیان توانییان کۆی خاڵەکانیان بۆ 9 خاڵ بەرز بکەنەوە لە 7 یاری دا. [1]