شەریف دەولە کێیە؟
نووسینی: سەرچڵ یونس
لەبەر زۆر کورد کوشتن ناوینا (شەریف دەولەی قەساب) حاکمی شاری #سنە# ناوەندی کوردستانی #ئەردەڵان# لە کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەم، ئەو کەسەی کە بووە هۆی کوشتنی #سەنجەرخانی وەزیری# و لەناوبردنی خەونی سەربەخۆی سەردار ڕەشیدی ئەردەڵان، شەریف دەولە یان شەریفی قەساب، کاتێک سوپای ڕووسی قەیسەری لە ساڵی 1917 پاشەکشە دەکەن لە کوردستان، دەوڵەتی ناوەندی قاجار شەریف دەولە بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی خێڵە کوردییەکان دەیهێنێتە والی ویلایەتی کوردستان کە ناوەندەکەی شاری سنەیە.
شەریف دەولە ڕێویەکی فێڵباز بووە، ئەوەندە دەستی سوورە بە کوشتنی کورد ناوینا (شەریف دەولەی قەساب)، شەریف دەولە بە پلانێکی گڵاو لەگەڵ خەلیل خان و ئەسەف خانی دیوان توانیویەتی سەنجەرخان بکوژێت و دواتر هەر بە پلانیش سەردار ڕەشیدی ئەردەڵان بانگ بکاتە سنە و بەناوی میوانداری و دەستگیری کردووە، شەریف دەولە لەدایکبووی شاری کاشانە و هەڵگری مەزهەبی شیعە بووە، پێش ئەوەی ببێتە والی کوردستان لە چەند شوێنێکی تر بەرپرسیاری وەرگرتووە. [1]