ناو: ستار
ناوی باوک: دەشتی
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #09-07-2025#
شوێنی لەدایکبوون: #خانەقین#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ستار دەشتی، هونەرمەندێکی شاری خانەقینە هەر لە تەمەنی لاوییەوە خولیای گۆرانی وتنی هەبووە و هەست بە دەنگە خۆشەکەی کراوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1975 هونەرمەند #عەلی مەردان# دەیباتە ڕادیۆی کوردی لە #بەغدا# و دەنگی تاقی دەکاتەوە و زۆری پێخۆش دەبێت، هەر لە ڕادیۆی کوردی بەغدا دەمێنێتەوە و چەندین گۆرانی تۆمار دەکات تا سەرەتای ساڵی 1980 لەوێ دەمێنێتەوە و دوای ئەوەی داوای لێدەکەن سروود بۆ حیزبی #بەعس# بڵێت ئەویش ئەوەی پێ قبووڵ ناکرێت و دەست لەکار دەکێشێتەوە.
لە ڕۆژی 09-07-2025 کۆچی دوایی کردووە. [1]