ناوی گۆرانی: وا بەهار هات بە خۆشی
ناوی گۆرانیبێژ: #ئیبراهیم خەیات#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=659260&document=0001.MP3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی گۆرانی وا بەهار هات بە خۆشی=KTML_Link_External_End=
=KTML_Bold=تێکستی گۆرانی=KTML_End=
وا بەهار هات بە خۆشی چیا و هەرد بەرگی پۆشی
گوڵاڵەسوورە و نێرگز دەشت و دەری داپۆشی
کاتی سەیران و گەشتە، لاو و پیر ڕووی لە دەشتە
هەموو کەسێ دڵ ئازاد دنیا ئەڵێی بەهەشتە
سەوزەگیا و گوڵەزەردە فەرشی ڕاخەری هەردە
ئاوەدان بێ خاکی وا پیرۆز بە گەلی کوردە
زەردەی دەمەوئێوارە گەردانەی ملی یارە
بزە و قاقای پێکەنین مۆسیقای بەرەو شارە
کانی و ئاو بە قوڵەقوڵ ڕووناکی ئەخاتە دڵ
شنەی شەماڵ بۆنی گوڵ ئەهێنێ لە لق و چڵ
وا بەهار هات بە خۆشی چیا و هەرد بەرگی پۆشی
گوڵاڵەسوورە و نێرگز دەشت و دەری داپۆشی [1]