$کوردستان و دەرەوە$
- لە تەواوی کوردستان و هەروەها لەناو کوردستانییانی دەرەوە، شۆڕشی (کەزی) دەستی پێ کرد، دەیان هەزار کچی کورد پرچەکانیان هۆنییەوە و لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردیانە ترێند وەک دژایەتیی ئەو چەتە عەرەبە ئیسلامییەی کە پرچی #شەڕڤان#ەکەی بڕی و بە سووکایەتیپێکردنەوە ڤیدیۆکەیی بڵاوکردەوە.
$باشووری کوردستان$
- #مەزڵوم عەبدی# و #نێچیرڤان بارزانی# و تۆم باراک لەسەر ڕەوشی خراپی ڕۆژاوای کوردستان لە #هەولێر# کۆبوونەوە.
- کۆچی دوایی نووسەر و سیاسەتڤان #شێخ محەمەد شاکەلی#.
$رۆژاوای کوردستان$
- بەهۆی سەرما و بەفر و بارانەوە ڕەوشی ئاوارەکانی ڕۆژئاوا گەلێک خراپە.
- بازنەی هێرش بۆ سەر کۆبانێ تەسکتر بووەتەوە و تا دێت ئاوارەکان لە شاری کۆبانێ زۆرتر دەبن. خۆراک و سووتەمەنی لە شارەکەدا نەماوە و هۆشداری دەدرێت لە کۆمەڵکوژییەکی گەورە لە کۆبانێ.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان