پاسپۆرت بەڵگەنامەیەکی گرنگە کە ئاسانکاری دەکات تا خەڵک بتوانن ئاشنا ببن بە کەلتووری ناوچە جیاجیاکانی جیهان و ئەنجامدانی کاری بازرگانیی نێودەوڵەتی. پێمان خۆشە وێنەی پاسپۆرتێکی کۆنی شانشینی ئێراقتان لەگەڵدا هاوبەشی پێبکەین کە لە ساڵی 1928 لە #بەغدا# دەرکراوە. پاسپۆرتەکە هیی هاووڵاتییەکی کوردی ئێراقە. سوپاسی کاک باوەڕ فەخەرەدین سەلیم دەکەین بۆ هاوبەشی پێکردنی بەشێک لە مێژووی خێزانەکەی و ئێراق لەگەڵمان. [1]