- ناوی تەواو: محەمەد محەمەد ئەمین حەسەن
۔ ناسراوە بە: محەمەد گاینجی
- ساڵی لە دایکبوون: 1951
- شوێنی لەدایکبوون: گوندی گاینچ، شارۆچکەی خەبات، پارێزگای #هەولێر#
- ئاستی خوێندن: تا پۆلی یەکەمی ناوەندی خوێندووە
- باری خێزان: خێزاندار
- ناوبراو خاوەنی (8) منداڵ بووە بەڵام دانەیەکیان کۆچی دوایی کردووە.
- لە شۆڕشی ئەیلول بەشداری کردووە و بووەتە پێشمەرگە
- ساڵی پەیوەندی بەڕێکخستن لە شۆڕشی نویێ گەلەکەمان: 1977
- ئۆرگان: #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# (خەتی گشتی)
- ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە : 1982
- ئۆرگان: تیپی (74) ی باڵەک/ ئەو کات قادرخەبات فەرماندەی تیپ بووە.
- پاش درووست بوونی تیپی (85) ی بەرانەتی ناوبراو لە کەرتی شەهید (عەلی مەسیفی) درێژەی بە پێشمەرگایەتی داوە. دواتر لە کەرتی (3) ئەو کات شەهید مەلا سلێمان فەرماندەی ئەم کەرتە بووە.
- ناوبراو هەر لە تیپی (85) بەڕانەتی کراوەتە فەرماندەی کەرت.
- ئەو ساڵانەی پێشمەرگە بووە بەشداری لە چەندین هێرش و بەرگری کردووە لە سنووری مەڵبەندی (3) ی هەولێر، و سنووری سەرکردایەتی.
. دواشوێنی پێشمەرگایەتی لە پێش ڕاپەڕین: تیپی (85) ی بەڕانەتی
۔ دوا پلەی پێشمەرگایەتی لە پێش ڕاپەڕین: فەرماندەی کەرت
- لە تەشکیلاتی دوای ڕاپەڕین: فەرماندەی بەتالیۆنی (16)ی بەڕانەتی بووە
لەگەڵ دامەزراندنی کۆمەڵەی پێشمەرگە دانەبڕاوەکانی لقی هەولێر دەستەی بەڕێوەبردنی ئەم کۆمەڵەیە بووە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=