تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی دەربەندیخان# هەرچەندە ئەم وەرزە ئامانجیان ئەوە بوو بتوانن ئاست و ئەنجامی شایستە لە خولی پلە نایابەکانی کوردستان بە دەست بهێنن، بەڵام لە حەوت یاریی ڕابردووی خولە گەورەکەی کوردستان نەیتوانیوە دڵی هاندەرانی خۆش بکات و لە هیچ یارییەک تامی بردنەوەی نەکردووە. یانەکە (ڕەمزی ساڵح)ی بە ڕاهێنەر دەستنیشان کردووە بۆ ئەوەی یانەکە ببەنە قۆناغێکی باشتر، چونکە تیپی تۆپی پێی یانەی دەربەندیخان لە کۆی ئەنجامدانی حەوت یاری خاوەنی سێ خاڵە و لە کۆتایی ڕیزبەندی یانەکانی کوردستان دێت و تەنیا سێ یاری یەکسان بووە، دەستەی کارگێڕیی یانەکە لە هەوڵی ئەوەدایە پێکهاتەی یانەکەی تۆکمە بکاتەوە و بگەڕێنەوە نێو خانەی کێبڕکێیەکانی یانەکانی کوردستان. هەرچەندە جارێ سەرەتای خولە و یاریی زۆر ماوە، بەڵام یانەکە ئومێدی بە ڕاهێنەرە تازەکەی هەیە بۆ ئەوەی بتوانن لە یارییەکانی داهاتوو و ڕیزەکانیان بەهێز بکەنەوە و گرفتەکانیان چارەسەری تەواوی بۆ بدۆزنەوە و بگەڕێنەوە نێو خانەی کێبڕکێیەکان و شەڕی ئەنجامی شایستە لەگەڵ یانەکانی دیکەی بەشدار لە خولەکە بکەن. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 41 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!