حەمامی خان (گەرماوی خان)
#چرۆ هەورامی#
حەمامی خان یەکێک لە گەرماوە کۆن و شوێنە گەشتیارییەکانی #سنە#یە کە پێشینەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قاجاڕ، ئەم گەرماوە لە نزیکی مزگەوتی داروغە و لە ناوەڕاستی شارەکەدایە، بە گوێرەی بەردنووسەکانی نێو گەرماوەکە، ئەم بینایە لە سەردەمی دەسەڵاتی #ئەمانوڵڵاخانی ئەردەڵان# والیی کوردستان درووستکراوە و لە ساڵی 1220ی کۆچی تەواو بووە. (مێعمار)تەلارسازیی بینای گەرماوەکە زۆر نزیکە لە (مێعمار)یی گەرماوەکانی ناوچەکانی دیکەی ئێران، لە بەشە جیاوازەکانی دەتوانین باسی هۆڵی چوونە ژوورەوە، هێڵکاری، سربانە (حەمامی سارد)، دەرگای ناوەڕاست، بینە (حەمامی گەرم)، گەنجینەی تایبەتمەندی، ئاودەست و خەزنەی ئاوی بکەین، بەشی گشتیی میراتی ڕۆشنبیری، ئەم خانووەی کڕیووە و نۆژەنی کردووەتەوە، حەمامی خان لە سەرەتایی سەدەی بیست و یەک بە ژمارە 2603 لە لیستی بەرهەمە نەتەوەییەکانی ئێراندا تۆمار کراوە. [1]