کڵێسای سنە
ئەرمەنییە کریستانییەکان کە لە حکوومەتی عوسمانی دەر کرابوون، لە سەردەمی دەسەڵاتی سەفەویدا پەنایان بۆ ئێران برد و لە نزیک شاری #سنە# نیشتەجێ بوون. دوای ماوەیەکی زۆر لە سەردەمی قاجاڕدا ئەو ئەرمەنییانەی کە هاتبوونە نزیکی شاری سنە، کڵێسایەکیان بۆ خۆیان درووست کرد، تا بتوانن پەرستش و عیبادەت بکەن. ئەو کڵێسەیە ناوی کڵێسای سنە بوو و ئەمڕۆ بووەتە یەکێک لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی شاری سنە. ئەم کڵێسەیە یەکێک لە جوانترین تەلارسازییەکانی لەنێو بینا مێژوویییەکان هەیە، هەندێک لە جوانترین شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی بریتین لە کانیاوی ئاوی بەردین و کانیاوی ئاوی ناو حەوشەکەی. [1]
کڵێسای سنە دەکەوێتە شاری سنە. بیناکە دەکەوێتە بەشی ڕۆژاوای شەقامی نەمەکی و لە گەڕەکی کۆن ئاغەزەمانە. کۆتایی سەردەمی سەفەوی لە سەردەمی شا عەباسی دووەم، کاتێک حکومەتی سەفەوی کریستیانەکانی قەتڵوعام کرد، کۆمەڵێک کلدانی خەڵکی ئێراق پەنایان بۆ پارێزگای کوردستان برد و لە سنە نیشتەجێ بوون. لەوێ پارێزگارەکانی ئەردەڵان شێوازێکی بیناسازی و جۆری تەلارسازی کڵێسا سنەیان لەژێر کاریگەریی تەلارسازی شێوازی ئەسفەهانی و تێکەڵێک لە نوێنەرایەتی شێوازی ڕەسەن وەک کەوان و ستوونی خشت دامەزراند . له بەشی سەروه وه به کارده هیێت بۆ پێکهێنانی مەشخەڵه کە به سێ بەرخشتی تەرەکی هێڵەکانی ستوونی لە دەرەوەی بیناکە جەخت لەسەربەرزیی کڵێساکە دەکەنەوە لە چەپکە زەنگی کڵێسادا کاشیەکانی قەوقی و قۆرچەکانی پۆرسەلینی بەرچاون هەڵکردنی بەردەکان لە دەروازەکەدا، کە ڕۆڵی گوڵە لۆتۆس و ترامۆتی هەیە، کاری پڕۆفیسۆری سنەییە. کڵێساکە قەناتی چالاکی هەیە و هەروەها لە حەوشەکەی خۆیدا لە لای باشوورەوە قەناتی جوانی هەیە. [2]