کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
فەرهەنگی کوردیپێدیا 🆕
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  595,446
وێنە
  125,773
پەرتووک PDF
  22,277
فایلی پەیوەندیدار
  131,181
ڤیدیۆ
  2,202
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
320,678
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
97,183
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,973
عربي - Arabic 
45,646
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
28,081
فارسی - Farsi 
16,960
English - English 
8,581
Türkçe - Turkish 
3,874
Deutsch - German 
2,048
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,151
Français - French 
364
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
96
Svenska - Swedish 
84
Italiano - Italian 
66
Español - Spanish 
63
Polski - Polish 
62
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
Norsk - Norwegian 
25
日本人 - Japanese 
24
中国的 - Chinese 
22
עברית - Hebrew 
22
Ελληνική - Greek 
20
Português - Portuguese 
16
Fins - Finnish 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
9
українська - Ukrainian 
6
Čeština - Czech 
6
ქართველი - Georgian 
6
Srpski - Serbian 
6
Hrvatski - Croatian 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,865
شوێنەکان 
17,040
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,475
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,327
وێنە و پێناس 
9,548
کارە هونەرییەکان 
2,547
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,349
نەخشەکان 
297
ناوی کوردی 
2,821
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,186
شوێنەوار و کۆنینە 
791
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,151
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,740
کورتەباس 
22,661
شەهیدان 
12,284
کۆمەڵکوژی 
11,536
بەڵگەنامەکان 
8,832
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,072
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,649
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,151
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
2,339
PDF 
35,019
MP4 
4,265
IMG 
239,596
∑   تێکڕا 
281,219
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گۆلی زرێبار گەورەترین دەریاچەی ئاوی شیرین لە کوردستان
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
گۆلی زرێبار گەورەترین دەریاچەی ئاوی شیرین لە کوردستان
گۆلی زرێبار گەورەترین دەریاچەی ئاوی شیرین لە کوردستان
گۆلی زرێبار گەورەترین دەریاچەی ئاوی شیرین لە کوردستان
#چرۆ هەورامی#
گۆلی زرێبار یەکێک لە گەورەترین گۆلەکانی ئاوی شیرینی کوردستان و ئێرانە و بە یەکێک لە شوێنە سەرنجڕاکێشە سرووشتییە بەناوبانگەکانی کوردستان دادەنرێت. گۆلی زرێبار لە کانیاوی بنی گۆلەکە سەرچاوە دەگرێت و هیچ ڕووبار و چەمێکی تێ ناڕژێت.
بەرزایی گۆلی زرێبار لە ئاستی دەریاوە 1290 مەترە، درێژییەکەی 8 کیلۆمەترە (باشوور- باکوور) و پانتاییەکەی (ڕۆژهەڵات- ڕۆژاوا) 3 کیلۆمەترە.
$گێڕانەوەی چیرۆکێک لەبارەی درووستبوونی زرێبار$
سەبارەت بە درووستبوونی زرێبار، لەنێو خەڵکی ناوچەکەدا چیرۆکێک هەیە کە دەڵێن لە جێگای ئێستای زرێباردا شارێک هەبووە کە ناوی حاکمی ئەو شارە فەیلەقووس بووە. دەروێشێک لەگەڵ ژنە دووگیانەکەی بە سواری کەرەکەیانەوە دەچنە نێو شار. پیاوەکانی فەیلەقووس کلکی کەرەکەیان دەبڕن و ژنەکە دەکەوێتە خوارەوە و منداڵەکەی لەبار دەچێت. دەروێش دەچێتە لای حاکم و گلەیی و گازندەی خۆی دەکات. فەیلەقووس بە شێوەیەکی خراپ وەڵامی دەداتەوە و بێگاریی پێ دەکات. دەروێش دەچێتە سەربەرزاییی شاخێک و سەری دەخاتە سەر عەرز و لە خودا دەپاڕێتەوە و نزا دەکات. کاتێک سەری بەرز دەکاتەوە و سەیری خوارەوە دەکات، ئاو شارەکەی داپۆشیوە و بەم شێوازە گۆلی زرێبار درووست دەبێت.
لە بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی زرێبار گۆڕێک هەیە کە دەگوترێت گۆڕی ئەو دەروێشەیە. ئەم چیرۆکە لەنێو خەڵکی ناوچەکەدا بەم شێوازە بڵاو بووەتەوە و زۆر بەڵگەفیلم لەسەری درووست کراوە.
لە ڕاستیدا گۆلی زرێبار یەکێک لە گەورەترین گۆلەکانی ئاوی شیرینە لە جیهاندا، بەپێی لێکۆڵینەکان، مێژووی درووستبوونی ئەم گۆلە دەگەڕێتەوە بۆ 20 هەزار ساڵ پێش ئێستا. ئەم گۆلە گرینگترین شوێنی گەشتیاریی شاری مەریوان و پارێزگای سنەیە کە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر لە بیانی و ناوخۆیی سەردانی دەکەن.
$شوێنە گەشتیارییەکانی گۆلی زرێبار:$
یەکێک لە شوێنە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم گۆلە دوورگەی گەڕۆک لەنێو گۆلەکەدایە؛ دوورگەی گەڕۆک کە لە پێچانی ڕەگی دارەکان پێک دێن، لەسەر ئاو دەجووڵێن و جاروبار بە با و شەپۆلی ئاو یەکتر دەگرن.
تایبەتمەندییەکی دیکەی شوێنە گەشتیارییەکانی ئەم گۆلە، چاولێکردنی باڵندەکانە. بە سەردانکردنی شاری مەریوان و ڕۆیشتن بۆ گۆلی جوانی زرێبار، مرۆڤ بینەری چەندین جۆر باڵندەی وەک لەق لەق و مراوی دەبن کە لەسەر ئاوی زرێبارن. فلامینگۆش یەکێک لەو باڵندە جوانانەیە کە لەو گۆلەدا بینراون و جوانییەکی تایبەتیان بەم گۆلە بەخشیوە.
هەروەها لەم ناوچەیەدا چەندین جۆری گیای تایبەت هەن و هەندێک گیا لە دەوروبەری دەریاچەکەدا دەڕوێت کە ناوەکانیان بۆ زۆر کەس نادیارە.
لەنێو گۆلی زرێبار چەندین جۆر ماسی و هەروەها گیانلەبەری وەک سەگی ئاوی هەیە. (سەگی ئاوی قازانجێکی زۆری بۆ ئاوی زرێبار هەیە و ئەو ماسییانەی کە بە نەخۆشی مردارەوە دەبن و دەکەونە سەر ئاو، دەیانخۆن). هەروەها پشیلەی وەحشی لە دەوروبەری زرێبار دەژین.
دەریاچەی زرێبار یەکێکە لە سەرچاوەکانی داهاتی شاری مەریوان و ڕۆڵێکی کاریگەریی لە پاککردنەوەی کەشوهەوا هەیە.
$چەند خاڵی سەرنجڕاکێش لەسەر گۆلی زرێبار$
یەکێک لە شتە سەرنجڕاکێشەکانی دەریاچەی زرێبار بەلەمەوانییە و خەڵک بۆ بینینی سرووشتی دەریاچەکە سواری بەلەمی ماتۆڕی و (پێداڵ-پایدەر)ی دەبن.
هەروەها #پاراگلایدێر# بۆ فڕین بەسەر دەریاچەکەدا هەیە و ئەگەر کەسێک بییەوێت بەسەر دەریاچەکەدا بفڕێت، سواری پاراگیلایدێر دەبێت و لە ئاسماندا سەیری جوانیی دەریاچەکە دەکات.
هەروەها برژاندنی ماسی لە زرێبار سەرنجی گەشتیاران ڕادەکێشێت و چەندین جۆر ماسیی خۆجێیی لە گۆلی زرێبار بۆ خواردن بەکار دەهێندرێت.
گۆلی زرێبار لە ساڵی 2009دا وەک پەناگەیەک بۆ ژیانی ئاژەڵە کێوییەکان و لە ساڵی 2010دا وەکوو میراتی سرووشتی لە لایەن ئێرانەوە تۆمار کراوە.

=KTML_Bold=گۆلی زرێبار لەناو ئەدەبیاتی کوردیدا:=KTML_End=
شاعیری ناوداری کورد ناری لە هۆنراوەیەکیدا کە بۆ شێخ مەحموودی حەفید نووسیویەتی، باسی زرێباری کردووە کە بەشێک لە هۆنراوەەکە وەهایە:
کە من غەرقی زرێباری خەمی تۆ بم لە بێلوودا
لە ناڵە و شیوەن و دەرد و خەمی ئەغیار و یارم چی؟

هەروەها شاعیر مەولەویی کورد لە هۆنراوەیەکی هەورامیدا باسی زرێبار دەکات:
ساتێک قافڵەکەت ساکن کە سەیر بۆ
یە عەرزێ دێرم ئۆغرت خێر بۆ
گێجی زرێبار ھەرسم مەوج وەردەن
سارای مەریوان تەمام ھەڕ کەردەن
بازش ھەناسەم ، سوب وەنەش دەرۆ
یەخ کەرۆ ، قەتار ئاسان بوویەرۆ

=KTML_Bold=کۆتایی:=KTML_End=
شایەنی باسە کە ئەم گۆلە جوان و سەرنجڕاکێشەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە شوێنی گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتە، مەترسیی لەنێوچوونی لەسەرە. ئاوی ئاوەڕۆ کە دەڕژێتە نێو ئەم گۆلە مەترسییە بۆ سەر گیانی بوونەوەر و باڵندەکانی زرێبار. هەروەها لێدانی بیری ئاو لە دەوروبەری زرێبار بە مەبەستی کشتوکاڵ مەترسییەکی دیکەیە بۆ وشکبوونی کانیاوەکانی زرێبار، هەروەها کەسانی دژە ژینگەی کوردستان بە بەردەوامی قامیش و سرووشتی دەوری زرێبار دەسووتێنن و هەر ساڵ زیانێکی گەورە وەبەر گۆلەکە دەکەوێت. ئەو چەند خاڵە و دەیان خاڵی دیکە هەن کە ئەگەر پێشیان پێ نەگیردرێت، بە دڵنیاییەوە هۆکاری گرینگی وشکبوونی گۆلی زرێبار و نەمانی گیانلەبەرەکانین. [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 95 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 30-10-2025
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-10-2025 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: جوگرافیا
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: مەریوان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.)ەوە لە: 10-01-2026 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناریز.س.)ەوە لە: 12-01-2026 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناریز.س.)ەوە لە: 12-01-2026 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 95 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.158 KB 10-01-2026 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
زۆرتر

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.593 چرکە!