$ڕۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێرشەکان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی داگیرکەری ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. ئەمڕۆ بنکە سەربازییەکانی #ورمێ# بۆردوومانکرا.
$باشووری کوردستان$
- هێرش کرایە سەر بنکەی کۆمەڵە لە زڕگوێز و پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە بە ناوی #ئاکۆ ڕەحیمی# شەهید بوو.
- بەهۆی هێرشەکانی ئێران - شیعە عەرەبەکانی ئێراق بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ئاساییشیک بە ناوی #وڵات تاهیر# شەهید بوو.
- بە درۆن هێرشکرایە سەر هێزەکانی 70 و هۆتێل تایتانیک لە سلێمانی. زیانی مادیی لێکەوتەوە.
- #سوپای پاسداران# هەڕەشە لە باشووری کوردستان دەکات و ئەمڕۆش بارەگاکانی لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی لە #هەولێر# و #سلێمانی# کردە ئامانج.
- بە درۆن هێرشکرایە سەر چیای بەفری میری لە #هەڵەبجە# و تاوەرەکانی ئاسیا سێڵ و کۆڕەک سووتان و لەکارکەوتن.
- بە سێ درۆن هێرشکرایە سەر #چۆمان# بەڵام هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.
- هێزێکی سوپای داگیرکەری ئێراق کە کوردن لە ناوچە سنوورییەکانی #پێنجوێن# جێگیرکران.
[1][2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان