$باکووری کوردستان$
- وەزارەتى بەرگریى داگیرکەری تورک ڕایگەیاند: سیستمى بەرگرى ئاسمانى لە پارێزگاى مەلاتێ جێگیر کرا.
$باشووری کوردستان$
- #سوپای پاسداران#ی داگیرکەری ئێران ڕایگەیاند؛ بە پێنج موشەک بنکەی سەربازیی ئەمریکامان لە #هەریر# لە هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج. بەڵام قایمقامی هەریر ڕایگەیاند کە هیچ هێرشێک نەکراوە.
- بە درۆن، هێرش کرایە سەر کەمپی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دۆڵی ئالانە لە سنووری شارۆچکەی #خەلیفان# .
- فڕۆکەی ئیسرائیلی کەتیبەی ئیمام عەلیی سەربە #حەشدی شەعبی# لە #کەرکووک# وێران کرد و بەهۆی ئەو هێرشەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداریان هەیە.
- لە سەرەتای جەنگی ئێران -ئیسرائیل و ئامریکا تا ئەمڕۆ، داگیرکەری ئێران 222 درۆن و مووشەک ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان کردووە. زۆرترینی هێرشەکان بۆ سەر #هەولێر# بووە و پاشان #سلێمانی# و #دهۆک#. لەم هێرشانەدا 4 کەس گیانیان لەدەست داوە.
[1][2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان