$ڕۆژهەڵاتی کوردستان$
- بە مووشەک هێرش کرایە سەر گەڕەکی چەقاگوڵان لە ناوەندی پارێزگای #کرماشان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. سەرچاوەکان باس لە کوژرانی 8 کەس و برینداربوونی دەیان کەس دەکەن.
$باشووری کوردستان$
- دەرهێنەر و هونەرمەند #مەهدی ئومێد# لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
- بە درۆن هێرش کرایە سەر هەردوو شاری #هەولێر# و #دهۆک#. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتایییەکان، هێرشەکان زیانی گیانییان نەبووە. سەرچاوەکان دەڵێن: هێرشەکەی سەر دهۆک بۆ ماڵی #نێچیرڤان بارزانی# بووە.
- بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی ڕووداو، لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لەگەڵ ئێران لە 28ی شوباتەوە بۆ ئەمڕۆ 28ی ئادار، هەرێمی کوردستان بە 460 درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتە سەر و لە ئەنجامدا 14 کەس گیانیان لەدەستداوە.
- بە درۆن هێرش کرایە سەر فرۆکەخانەی #کەرکووک# و دوو چەکداری #حەشدی شەعبی# کوژران و چەند کەسێکیشیان بریندار بوون.
- بەهۆى بارانبارینى زۆرەوە بەشێکى بەنداوى چەمرگە ئاو بردى.
[1][2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان