ناونیشانی پەرتووک: سەفەری نامەکان
ناوی نووسەر: #دڵشاد کاوانی#
شوێنی چاپ: ئێران
چاپخانە: ئیسرا
ساڵی چاپ: 2025
ژمارەی چاپ: یەکەم
پەرتووکى سەفەرى نامەکان، پەرتووکێکى ئەرشیڤی و 450 لاپەڕەییە، دکتۆر هێمن عومەر خۆشناو پێشەکی پەرتووکەکەى نووسیوە و پێداچوونەوەى بۆ کردووە. ئامانج بیلال کاوانى کارى هەڵەچنى تێدا کردووە. لە چاپخانەى ئیسرا لە وڵاتى ئێران چاپ دەکرێت.
دڵشاد کاوانى ڕایگەیاند: لە پەرتووکى سەفەرى نامەکانیدا نامە و ئەرشیڤى سى ساڵى ڕابردووى ژیانى پاراستوون و سەرجەمی لە پەرتووکێکدا کۆیکردوونەتەوە و لەگەڵ پڕۆژە و پێشنیار و یادداشت و چالاکییەکانیدا لە پەرتووکێکدا خراونەتەڕوو. نامەکان بە زمانەکانى کوردی، عەرەبى، فارسى، ئینگیلزیی، ئەڵمانین.
خۆى لە 163 نامە و بەڵگەنامە دەبینێتەوە. 52 ئەدەبی و 23 نامەى کەسی و 2 نامەى سیاسیی و یەک نامەى دڵدارى و 16 یاداشتنامە و 14 پڕۆژە و پێشنیار و 55 نووسراوى فەرمی و لەگەڵ چەندین وێنە و بەڵگەنامە و دیکیۆمێنت، لە بوارەکانى ئەدەبی و هونەری و ڕۆژنامەنووسی و چالاکی ڕۆشنبیری و کاری ڕێکخراوەییە. [1]