کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ساڵی 1968 لە شارە شیرینەکەی #قەڵادزێ# لەدایک بووە
ساڵی 1987وە دەستی کردووە بە نووسین سەرەتا بەهەڵبەستو چیرۆکی منداڵان دەستی پێ کردووە و چەندین بەرهەمی بڵاوکردووەتەوە لە ڕۆژنامەی هاوکاری و، ڕۆژنامەی ئاسۆ. هەر لەو ساڵەدا یەکەم هەڵبەستی بەناوی دوو هێڵی تەریب بڵاوکردووەتەوە لەرۆژنامەی هاوکاری.
ساڵی 1989 چەند هەڵبەستێکی لە ڕۆژنامەی ئاسۆ بەناوی (شەونم محمەد قادر) بڵاوکردەوە.
ساڵی 1998 ڕووی لە جیهانی هەڵبەست کردووە و تاکوو پێش کۆچی دوای بە مانگێک هەر بەردەوام بووە.
$خاوەنی ئەم دیوان و نامیلکە هەڵبەستیانەیە:$
1-دوودڵۆپ فرمێسک و خەندەیەک ساڵی 1993
2-کارەسات و ڕاپەڕین ساڵی 1994
3-لەحزوری زکری ئەمشەو ساڵی 1999
4-شەڕ و ئاشتی پەنجەکان ساڵی 2000
5-گریانی وشەکان ساڵی 2002=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3183/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=کەژاڵ ئیبراهیم خدر=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3183/0006.JPG=KTML_Photo_End=
6-چاوێک بۆعشق باوەشێک بۆخۆشەویستی (هەڵبەستو ڕەخنەولێکۆڵینەوەیە لەلایەن شاعیران و نووسەران و ئەدیبانەوە لەسەریان نووسیووە بە زمانی عەرەبی لەدیوانێکدا کۆکراونەتەوە)
ساڵی 2003 دوو جار چاپ کراوە
7-جەژنی مەرگ ساڵی 2004
8-دڵ و ڕەنگ ساڵی 2004
9-نامرێ و چڵە نێرگزێک ساڵی 2005
10 -بەپێنووسی ژنێک ساڵی 2006
11-پیتەکانی پایز ساڵی 2006
12-ئاونگی وەرینی گوڵەکان ساڵی 2007
13-دەستێکم پڕە لەباران ساڵی 2011
14-تاریکی شەو پەنجەرەی عەشق ساڵی 2014
15 -پرووشەکانی عەشق ساڵی 2013 وەرگێڕراوە بۆ سەر زمانی فارسی لەلایەن خوشکە (نەسیم مروت جوو)
16-دیوانی کەژاڵ سێ بەرگ ساڵی 2016 بەرگی یەکەم، بەرگی دووەم، بەرگی سێیەم
17-با دڵم هێشووی تۆ بگرێت ساڵی 2017
18-دیوانی ڕەخنە و لێکۆڵینەوەبە زمانی عەرەبی ساڵی 2018
19-نامیلکەی هەڵبەستی وەرگێڕراوی عەرەبی دەستت بخەرە نێو دەستم ساڵی 2018
20-نامیلکەی هەڵبەستی وەرگێڕراو بە زمانی عەرەبی ژن و هەڵبەستشاعیرساڵی 2018
21-نامیلکەی هەڵبەستی وەرگێڕراو بە زمانی عەرەبی بە بێ دەنگی بۆت دەدوێم ساڵی 2018
22-نامیلکەی هەڵبەستی وەرگێڕراوبە زمانی عەرەبی پێش ئەوەی خۆشت بوێم ساڵی 2018
23-نامیلکەی هەڵبەستی وەرگێڕراو بە زمانی عەرەبی بەپێنووسی ژنێک ساڵی 2018
24-دیوانێک بە زمانی ئەمازیغی لە وڵاتی جەزائیر چاپ کراوە لەلایەن مازیغ یدر ساڵی 2018
25-دیوانێک هەڵبەستی وەرگێڕَدراو بە زمانی عەرەبی ساڵی 2018
26-دراسات نقدیە چوار نامیلکەی ڕەخنە و لێکۆڵینەوەیە کە شاعیرە عەرەبەکان لەسەریان نووسیوە چاپکراوە ساڵی 2018
27-نواڵەو تۆپەکەی هەڵبەست بۆ منداڵان ساڵی 2018
28-نامرێ و چڵە نێرگزێک چیرۆک بۆ منداڵان چاپی دووەم ساڵی 2018
29-دیوانی هەڵبەستی وەرگێڕراو بە زمانی عەرەبی باخچەی عشق ساڵی 2019
30-دیوانی هەڵبەستی ژنێک لەباخی گێلاس ساڵی 2109 لەلایەن برای بەڕێز کاک #قەندیل# ئەحمەد وەرگێڕراوە
şer û aştiya tiliya-31 نامیلکەی بۆ سەر زمانی کرمانجی لاتینی بەناوی شەڕ و ئاشتی پەنجەکان ساڵی 2019
32-ڕەخنە و لێکۆڵینەوەژنێک لە تریفەی مانگ ساڵی 2019
33-ڕەخنە و لێکۆڵینەوە ژنێک لە پەلکەزێڕینە ساڵی 2019
34-ڕەخنە و لێکۆڵینەوە ژنێک لەپەڕەی گوڵ ساڵی 2019
خاوەنی 240 خەڵاتی ڕێزلێنانی لەلایەن نێوەندە ئەدەبی و ڕووناکبیری و ڕۆشنبیری، کوردی و عەرەبی و وڵاتانی جیهانەوە پێ بەخشراوە
پلەکانی یەکەم، دووەم، سێیەم، چوارەم، پێنجەم، شەشەم، حەوتەم، نۆیەمی بەدەست هێناوە، کە لەلایەن نێوەندەکانی وڵاتانی عەرەبی ئەنجامیان داوە. بۆ پێشبڕکێی هەڵبەست هەموو هەڵبەستەکانی کراون بە عەرەبی لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارە عەرەبییەکان بڵاوکراونەتەوە
زیاتر لە 200 نووسینی ڕەخنە و لێکۆڵینەوەی بە زمانی عەرەبی و کوردی لەسەر نووسراوە.
هەڵبەستەکانی وەرگێڕراون بۆ سەر زمانەکانی ئینگلیزی، فارسی، لاتینی، فەرەنسی، ئەڵمانی، ڕووسی ئسپانی و عەرەبی.
لە شەوی 23 لەسەر 24ی 4 ی ساڵی 2018 بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوای کرد لە گۆڕستانی قولە ڕەیسی بەخاک سپێردرا [1]