پردێ شارەدێیەکە لە شارۆچکەی #دووبز#ی پارێزگای #کەرکووک# لە #باشووری کوردستان#.
$ناو$
لە لایەن کوردەکانەوە بە پردێ ناودەبرێت، ئەمەش لەوەوە ھاتووە ئەم شارەدێیە کەوتووەتە نێوان شاری #هەولێر# و شاری کەرکووکەوە، وە لەسەر زێی بچووکە، پردێکی دێرینی لێبووە کە لەوێوە پەڕیونەتەوە و ھاتووچۆیان کردووە و لە ناوی ئەو پردەوە ناویان ناوە پردێ.
لە لایەن تورکمانەکانەوە پێی دەوترێت (ئاڵتوون کۆپری، altın köprü) واتا (پردی زێڕین) ئەمانیش ھەر لە ناوی پردەوە وەریانگرتووە بە ھۆی گرنگی ئەو پردەوە بۆ پەڕینەوە بەسەر زێی بچووکدا.
$جوگرافیا$
شارەدێی پردێ ھاوسنوورە لەگەڵ؛
لە باکوورەوە شارەدێی #قوشتەپە#.
لە باشوورەوە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی کەرکووک، شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی دووبز و شارەدێی #یایچی#.
لە ڕۆژھەڵاتەوە شارەدێی #شوان#.
لە ڕۆژاواوە شارەدێی سەرگەڕان و شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی دووبز.
$ڕووبەر$
ڕووبەری ئەم شارەدێیە (451کم2)یە لە (4٫3٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (25٫6٪) شارۆچکەی کەرکووک پێکدەھێنێت.
لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (دووەم)ە لە سێ شارەدێی شارۆچکەی دووبزدا.
$دانیشتووان$
دانیشتووانی ئەم شارەدێیە لە کورد و تورکمان و کەمینەک عەرەب پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ئێراق بۆ ساڵی 2021 دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (45، 582)کەسە. لە (2٫64٪)ی دانیشتووانی پارێزگای کەرکووک و (37٫34٪)ی دانیشتووانی شارۆچکەی کەرکووک پێکدەھێنێت.
لە ڕووی دانیشتووانەوە لەسەر ئاستی (دووەم)ە لە سێ شارەدێی شارۆچکەی دووبزدا.
لەناو ئەم شارەدێیەدا کەمێک دانیشتووانی عەرەبی لێیە بەڵام ئەمانە لە پڕۆسەی عەرەباندندا (تەعریب) ھاتوون و ھێشتا نەگەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان. [1]