فەرهاد پاڵەوان لە #03-03-1946# لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە، خەڵکی #ڕۆژهەڵاتی کوردستان#ە، بەهۆی کاری باوکییەوە هاتوونەتە شاری #بەغدا# و پاشان بۆ خوێندن ڕووی لە سلێمانی کردووە، کۆلیژی کشتوکاڵی لە #زانکۆی سلێمانی# تەواوکردووە، #پێشمەرگە#ی دێرین و ئەندامی #کاژیک# بووە. پاش هەرەس دەگەڕێتەوە بۆ #سنە# و ماوەیەکیش #پاسۆک# بووە. پاشان لە فەرمانگەی کشتوکاڵی سنە ساڵانێکی زۆر کاری کردووە.
لە کۆتاییی هەشتاکانی سەدەی بیست هاوسەرگیریی لەگەڵ خاتوو عالییە جاف-دا کردووە.
بەهۆی ئەوەی هەردەم لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی داگیرکەری ئێرانەوە لێپرسینەوەی لێوەکراوە لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی بیست دیسان گەڕاوەتەوە سلێمانی. چەندین نووسین و وەرگێڕانی هەیە. چالاکی ئایینیی زەردشتی بووە. ڕۆژی #31-10-2018# بەهۆی نەخۆشییەوە لە #سلێمانی# کۆچی دوایی کرد و هەر لەوێش نێژرا. [1]