کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,065
وێنە
  124,400
پەرتووک PDF
  22,119
فایلی پەیوەندیدار
  126,461
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەلام گۆمەشینی
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
سەلام گۆمەشینی
سەلام گۆمەشینی
سەلام گۆمەشینی: من لە ساڵی 1949 لە گوندی گۆمەشین، سەربە شارۆچکەی #کۆیە#ی پارێزگای #هەولێر# لە کوردستانی باشوور لە دایک بووم، لەخێزانێکی شۆڕشگێرو نیشتمانپەروەر، باوکم ناوی ناوم (سەلام) لە تەمەنی 2دوو ساڵیدا ماڵمان دەچێتە هەوڵیر، لە تەمەنی 6شەش ساڵیدا دەنێردرێمە قوتابخانەی خالیدیە لە هەوڵیر، تا پۆلی سێیەمی سەرەتایی لە هەولێر دەبم، بەهۆی وەزیفەی باوکمەوە ماڵمان دەچێتە کۆێی، لەوێ درێژە بە خوێندن دەدەم، لە ساڵی 1965جارێکی تر ماڵمان دەگەڕێتەوە بۆ هەولێر، بەردەوام دەبم لە خوێندن و لە هەمان ساڵدا تێکەڵ بە سیاسەت دەبم، لەریزی #پارتی دیموکراتی کوردستان#/ باڵی مەکتەبی سیاسی و دەبم بە ئەندامی یەکیەتی قوتابییانی کوردستان، تاکوو ساڵی 1969لە پۆلی شەشەمی ئامادەیی درێژە بە خوێندن دەدەم، بە هۆی بارودۆخی سیاسی هەڵوێست وەردەگرم و دەچمە ڕیزی پێشمەرگەی کوردستان، کە پێموابوو سەنگەری بەرگری لە گەلەکەمان لە شاخە و لە سنووری لقی 2 ئیش و کارم پێ ئەدریت و دەبم بە مامۆستای شۆڕش، لێرەدا بە مامۆستا سەلام گۆمەشینی دەناسرێم، جگە لەوەش لە هەمان کاتیشدا ئیش و کاری تایپ و ڕۆنیۆوم دەکرد، لە لقی2ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی 1970 دوای بەیانی 11 ئازار دەست بە خوێندن دەکەمەوە لە ئامادەیی شەوان لە هەولێر، لە پۆلی شەشەم تاکوو تەواوی دەکەم لە لقی 2 دەمینێمەوە و هەروەها بە فەرمانبەریش لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر بەشی ژمێریاری دادەمەزرێم، تاکوو ساڵی 1974شەر لەنێوان شۆڕشی گەلەکەمان و ڕژێم فاشستی بەغدا دەست پێدەکاتەوە و جارێکی تر دەبمەوە بە پێشمەرگە و لە مەکتەبی ڕێکخستنی ناوەندی پارتی لە ناوپردان لە بەشی تایپ و ڕۆنیۆو ئەرشیف کارم پێ دەسپێردرێت، شەو و ڕۆژ لەژێر ڕەحمەتی بۆمباباراندا کارەکانمان ڕادەپەراند، بەردەوامم بووم تاکوو ساڵی 1975 و شۆڕشەکەمان هەرەسی هێنا، کە ئەمە ڕۆژێکی زۆر ناخۆش بوو، بە ناچاری ڕوومان لە ئێران کرد وئاوارە بووین بە ماڵ و منداڵەوە. خۆشەویستیم بۆکوردستان و نەتەوە وخاک و نیشتمان بەشێک بوو لە ژیانم، وا تێکەڵ بووبوو لەگەڵ خوێن گۆشت و ئێسقانم، هەر گیز بۆم لێک جیا نەدەکرایەوە، بۆیە ناکرێت باس لە ژیانم بکەم بەبێ ئەوەی باس لە خەبات و تێکوشان وئێشو ئازارەکانی گەل و نیشتمان و سیاسەت نەکەم. من لێرەدا لەسەر 25 ساڵ بازدەدەم دەچمە سەر وەڵامی بەشەکەی تری پرسیارەکەتان.
لە ساڵی 1999 لەلایەن کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، بانگهێشت کرابووین وەک حزبی سۆسیالیست، کە ئەو کات منیش تێدا ئەندامی مەکتەبی سیاسی بووم، لەگەڵ کاک #محەمەدی حاجی مەحمود# سکرتێری حزب و کاک محەمەد غەفوور ئەندامی مەکتەبی سیاسی، وەفدی سۆسیالیست بووین، هاتینە دەرەوە بۆ بەشداری کردنمان لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان. دوای کۆنگرەکە من و کاک محەمەد غەفور نەگەراینەوە بۆ کوردستان، کە پێش هاتنمان لەلایەن حزبەوە بڕیاری لێدرا بوو بۆ مانەوەمان.
من لەگەڵ منداڵەکانم کە دوو بەشن، هەندێکیان لە کوردستانن وهەندێکیشیان لە سویدن، بۆیە من هەم لە سوید و هەم لە کوردستانم، بەڵام زیاتری لە کوردستانم و ژیانێکی سادەش بەسەر دەبەم و کاتەکانم زیاتری بە هەواڵەکانی جیهان بە گشتی و کوردستان تایبەت و خوێندنەوە بەسەر دەبەم.
ئەم بابەتە 18,294 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 17
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1949
ڕۆژی کۆچی دوایی: 11-01-2021 (72 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: مەرگی سروشتی و نەخۆشی
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-07-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 18,294 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.156 KB 16-07-2014 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.313 چرکە!