لەدایکبووی شاری #مەریوان#ە، ماوەی چەند ساڵێک لە زانکۆی پەیام نووری مەریوان وانەی زمانی کوردی وتووەتەوە، هەروەها چەند ساڵێکیشە لە ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان، لەوانە: #ناوەندی فەرهەنگی هونەری ڤەژین# خەریکی وتنەوەی وانەی زمانی کوردی بووە. هەروەها دەستەی نووسەرانی مانگنامەی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی چیا بووە.
تاکوو ئێستا (2022) سێ پەرتووکی هەڵبەستی بە ناوەکانی #ئەوەندە بە مردنا تکاوم# و #من غوربەتم# و (من ئەزانم لە بیرم چووەتەوە شاعیر بم) بە چاپ کردووە. هەروەها بەشێک لە هەڵبەستەکانی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بڵاو بوونەتەوە.
[1]