$باکووری کوردستان$
- دوای شکاندنی گەمارۆی هێزەکانی سوپای تورکیا لە سەر ناوچەی سووری #ئامەد#، #تاهیر ئەڵچی#، سەرۆکی ژووری پارێزەرانی ئامەد و ژمارەیەک پارێزەر، بەمەبەستی ئیدانەکردنی تێکدانی ئەو ناوچە مێژووییە، سەردانی ناوچەی سووری ئامەدییان کرد. دوای گەیشتنی ئەو تیمەی پاریزەرانی ئامەد بۆ ناوچەی سووری ئامەد و قسەکردن بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، لەلایەن چەکدارێکی نەناسراو تەقە لە تاهیر ئاڵچی سەرۆکی ژووی پارێزەرانی ئامەد کرا و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
$باشووری کوردستان$
- تەقینەوەیەک لەناو بازاڕی #خورماتوو# ڕوویدا، بەهۆیەوە 4 کەس کوژرا و زۆرتر لە 10 کەسیش برینداربوون.
$دەرەوەی کوردستان$
- لەچوارچێوەی بڕیارە نوێیەکانی سەرۆکی ڕوسیا، کە ئەمڕۆ ئیمزای لەسەر مەرسوومێک کردووە و تیایدا، فەرمانیکردووە بە کۆمپانیا گەشتیارییەکان، چیتر گەشت بۆ تورکیا ڕێکنەخەن، داواشی لە کۆمپانیاکانی تر کردووە، لە سەرەتای ساڵی نوێیوە کرێکاری تورکی نەهێنن بۆ ئیشکردن. هەروەها، فەرمانیداوە هەموو گەشتێکی فڕۆکەوانی بازرگانی بۆ تورکیا ڕابگیرێت، ئەمە جگە لە گرتنەبەری ڕێکاری ئابووری تایبەت دژ بە تورکیا.