-لە دایکیووی: 1936 -لە #هەولێر#
-خاوەن (5) منداڵ.. 4 کچ و 1 کوڕ
-بڕوانامە: دبلۆم -پەیمانگای هونەرەجواەکانی بەغدا 1960
-قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ئیبنی مستەوفی) تا قۆناغی پێنجی سەرەتایی، لە پاشان گواستروە بۆ قوتابخانەی (اربیل الاولی).
-دوا ناوەندی لە (ناوەندی ئەربیل) پەرە بە خوێندنی دەدات.
-ساڵی 1958 لە قۆناغی یەکەمی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا وەردەگیرێت.
-لە سالأی 1960-1961 پەیمانگای هونەرە جوانەکان بەسەرکەوتووی تەواو دەکات.
-ساڵی 1959 یەکەم هونەرمەندی کورد بووە کە بووە ئەندام و دامەزرێنەری سەندیکای هونەرمەندانی ئێراق.
-دامەزرێنەری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بووە.
-ئەندامی ڕێکخراوی هونەرمەندانی کوردستان -لقی هەولێر
-ساڵی 1960 ئەندامی دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای #دەرسیم# بووە، لە هەمان ساڵدا بووە خاوەن کلیپ کە بە کامێرای سینەمایی وێنەی گیرا ئەم کارە ئەو کات کارێکی ئاسان نەبوو.
-ئەندامی دامەزرێنەری تیپی هونەری هەولێر.
-سەرۆک و دامەزرێنەری تیپی هونەری سەندیکای مامۆستایان بوو.
-سەرۆکی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی بووە لە هەولێر.
-بەرپرسی هۆڵی گەل بوو لە سەرەتای درووستبوونیدا.
-بەرپرسی بەشی هونەری بوو لە (ڕۆشنبیری و لاوان).
-بەرپرس و سەرۆکی بەشی هونەری بووە لە ئامادەیی (شامیلە)
-لە بەر باری سیاسی ئەو کات خۆی دوور خستەوە لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی بەغدا.
-لە دوای ڕاپەڕین لەبەر پێویستی بە پسپۆڕەکەی دەیگەڕێنەوە بۆ وەزیفە و درێژە بە خزمەتەکەی دەدات.
-ساڵی 1996 سێ گۆرانیی کلیپ کرد لەگەڵ سروودێک لە کەناڵی ئاسمانی کوردستان تی ڤی.
-هەر لە هەمان ساڵدا 1996بووم بەڕێوەبەری چالاکی قوتابخانەکانی هەولێر.
-1999 بووە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی هونەری.
-2005 خانەنشین کراوە لە دوای خانەنشینکردنی خەریکی تازەکردنەوەی گۆرانییەک بوو بە تەکنیکێکی تازە.
-ئەندامی ڕێکخراوی هونەرمەندانی کوردستان لقی هەولێرە.
کلیپکردنی (3) گۆرانی و یەک سروود:
1-کلیپی (چۆن بۆم ئەکرێ) لە ئاوازوو هۆنراوەی خۆیەتی، دەرهێنانی (توانا مەرجان) و مۆنتاژی (جەیران شێروانی).
2-کلیپی (جوانی ئەفسووناوی) ئاوازی خۆی و هۆنراوەی بەڕێز (عەبدوڵڵا پەشێو)، دەرهێنانی (شمال ئەحمەد ڕەشید) و مۆنتاژی (توانا مرجان).
3-کلیپی (هاوینەهەوارەکان) ئاوازی خۆی و هۆنراوەی (مدحت بێ خەو) دەرهێنانی (شمال ئەحمەد ڕەشید) و مۆنتاژی (توانا مەرجان و جەیران شێروانی).
-نوێکردنەوەی (3) گۆرانیی خۆی بە کوالێتییەکی بەرز لەگەڵ موزیکژەن و ئەندازیارانی دەنگ بەڕێزان (زیرەک حەمەد ئەمین) و (هۆگر عەزیز و هۆگر سەعید).