- والی پارێزگای #هەکاری# لە باکوری کوردستان 24 ناوچەی ئەمنی تایبەتی لە سنوری ناوەندی شار و ناوچەکانی دیکە ڕاگەیاند، بە ئامانجی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی بارەگا و ئەندامانی #پەکەکە#.[1]
- لەشەوی ڕابردووەوە هەنادرەی نەوتی کەرکووک بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بۆ تورکیا ڕاگیراوه و تائێستا دیار نییە کەی دەستپێدەکاتەوە.[1]
- ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی شەنگال و ڕۆژئاوای کورددستان لە ناوچەی #خانەسور#ی سنوری قەزای شەنگال خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە لەگەڵ لەشکری ڕۆژ پێکدا هەڵپژان بە وتەی بەرپرسێکی #یەبەشە# خۆپیشاندەرێک کوژراوە و هەشتی تریش بریندار بوون.[2]
- مارک تۆنەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی لەگفتوگۆدان لەبارەی ڕەوشی قەزای #شەنگال#ەوە بۆ گەڕاننەوەی سەقامگیری بۆ ئەو ناوچەیە.[2]
- بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر، ئاماژە بەوەدەکات، جوڵاندنی هێز لەلایەن پارتییەوە جێگەی گومانە و دەبوایە پارتی پێش ئەوی هێز بۆ #مەخمور# بجوڵێنێت ڕوونکردنەوە بداتە یەکێتی.[2]
- لەهەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکاندا 3 کەس لەناو #کەرکووک# دەستگیرکران، پۆلیسی قەزاو ناحیەکان ڕایدەگەیەنێت ئەو کەسانە چەکداری داعش بوون.[2]
- بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە دوای هاتنی داعش نزیکەی 4 هەزار گەنجی کورد لە ناوچەکانی پارێزگای دیاله و قەزای #خانەقین# و ناوچەی گەرمیان بوونەتە حەشدی شەعبی.[2]
- دەوڵەتی تورک ئابڵوقەی خواردنی لەسەر ئەو گوندانەی شارۆچکەی لیجەی سەر بە ئاماد دانا، کە ماوەی 10ڕۆژە هاتووچۆی تێدا قەدەغەکردووە و مەترسی لەسەر ژیانی گوندنشینان هەیە.[3]
- لە #سێرت# دوو بەرێوەبەری پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، و لە ئەدەنەش کەسێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکران.[3]
- شەڕڤانانی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕەقە 16 گوندیان لە چەتەکانی داعش پاکردوەتەوە و 62 کیلۆمەتر زەویان کۆنترۆڵ کردوە.[3]