$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- سپای پاسداران لە ڕاستای میلیتاریزەکردنی کوردستان، هێز و چەکوچۆڵی قورس ڕەوانەی گوندەکانی دەورووبەری شاری #بۆکان# دەکات.[4]
- چالاکێکی کرێکاری کورد بە ناوی پەیمان (هاوار) عەبدی خەڵکی شاری #مەریوان# لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەرکرا و ئەمڕۆ، بۆ گرتووخانەی شاری #سنە# گوێزرایەوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- #تەڤگەری ئازادی# ڕایدەگەیەنێت کۆمسیۆن و دادگای تێهەڵچوونەوەی #هەولێر# بە پاڵپشتی لایەنێکی سیاسی بڕیاریاندا بەشداری نەکەین لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا.[1]
- بەیانی ئەمڕۆ #پێشمەرگە# و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە چیای قەرەچووغی سنووری #مەخموور# دەستپێکرد و 14 چەکداری #داعش# کوژراون.[3]
- #ڕێباز حەملان# وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 317 ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتۆتە هەولێر و دوای20ی ئه و مانگە مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت و جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانیش دەڵێت لەماوەی کەمتر لە مانگێک، مامۆستایان دوو مووچە وەردەگرن.[1]
- بەهۆی بارودۆخی خراپی شارە عەرەبییەکانی ئێڕاق، هەندێک لە هێزەکانی #حەشدی شەعبی# لە #کەرکووک# و دەوروبەری کشێنرانەوە بۆ ناوەڕاست و باشووری ئێڕاق.[2]
- هەریەکە لە پارتی و یەکێتی پڕۆژەیەکی نیشتمانیان ڕاگەیاند کە تایبەتە بە بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتووی عێراق و داواش لە لایەنە کوردستانییەکانی براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن بێنە ناو پڕۆژەکەیانەوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دوایین دەستەی ڕاوێژکارانی #یەپەگە# لە منبج کشانەوە.[5]
- ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) ئەمڕۆ سێیەمین کۆنگرەی خۆی بەڕێوەدەبات.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، ئیسرائیل بۆردومانی هێزە ئێرانی و سوورییەکانی لە خاکی سووریادا کرد و ژمارەیەک سەرباز کوژران.[2]
- فیلمی 16/3 کە لەدەرهێنان و نواندنی گەنجێکی کوردی لەدایکبووی شارۆچکەی #قەڵادزێ#یە، بەردەوامە لە بەدەستهێنانی خەڵاتە نێودەوڵەتییەکانی بواری سینەما و فیلم لەسەر ئاستی جیهاندا شەوی ڕابردووش لەئەمریکا 20مین خەڵاتی نێودەوڵەتی وەک باشترین فیلمی درێژ وەرگرت.[1]