$باکووری کوردستان$
- پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی پاکتاوکردن و سڕینەوەی سیاسیی گەلی کورد دا، هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هونەرمەندانی ناوەندی ڕۆشنبیری میزۆپۆتامیا (نەچەمە - NÇM) و 8 هونەرمەند و منداڵێکی تەمەن 1 ساڵیان دەستگیرکرد.[2]
- لە شارۆچکەی دارەندەی سەر بە پارێزگای مەلەتی پاسێک وەرگەڕا. بەپێی ئاماری سەرەتایی، لانیکەم حەوت کەس گیانیانلەدەستداوە و 15ی دیکەش برینداربوون.[1]
- کاتژمێر 8:50ی بەیانی بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بەپێوەری ڕێختەر ناوچەی سلۆپیی بە پارێزگای شرنەخ هەژاند. بومەلەرزەکە لە قۆڵایی 6.91ی کیلۆمەتری ژێر زەویدا ڕووی داوە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- سەرباری تێپەڕینی 45 ڕۆژ بەسەر تەواوبوونی مانۆڕی سەربازیی سوپای پاسداران لە زنجیرە شاخ و کوێستانەکانی چیای شاهۆ، بەڵام سوپای پاسداران تا ئێستاش بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ناوچە جیاجیاکانی شاهۆ و بەهۆی ئەو تۆپبارانکردنانەوە زیانێکی زۆر بە سروشتی شاهۆ و بە تایبەتی ئەو ناوچانە گەیشتووە، کە کراونەتە ئامانجی تۆپبارانەکان.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156691/0013.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تاهیر سۆفی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تاهیر سۆفی=KTML_ImageCaption_End=
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی تاهیر سۆفی تەمەن 36 ساڵ خەڵکی گوندی گەرگۆلی خوار، سەر بە شاری #پیرانشار# لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کردووە.[5]
$باشووری کوردستان$
- #مەسعود بارزانی# لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لەگەڵ ڕێبەری هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند: بۆ پشتگیریکردنی ئەو هەلە نوێیەی لە عێراق هاتووەتە پێشەوە، سەردانی بەغدام کردووە.[1]
- بومەلەرزەیەکباکوری خۆرئاوای شارۆچکەی #زاخۆ#ی سەربە پارێزگای #دهۆک#ی هەژاند.[3]
- لە دەڤەری بەرواری سەر بە شارۆچکەی #ئامێدی#، بەفربارین دەستیپێکرد. بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی ئامێدیش دەڵێت: شەپۆلی بەفروباران تا شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.[4]
- لەسەر ڕێگای #سلێمانی#-#کەرکووک# نزیک کۆمەڵگای (تەیناڵ) بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێکەوە سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.[4]