$باکووری کوردستان$
- ئەمڕۆ دانیشتنی بڕیاردان لەسەر داوای 'بێڕێزیکردن بەرامبەر سەرۆک کۆمار' کە لە دژی #فیگەن یوکسەکداغ# هاوسەرۆکی گشتی پێشووی #هەدەپە# درابوو، بەڕێوە چوو، یوکسەکداغ لە ڕێگای سیستمی دەنگ و ڕەنگەوە بەشداریی لە دانیشتنی حەفتەمین دادگای سزاکانی ناوچەی ئاسلیی شاری وان کرد، لە دانیشتنی دادگاییەکەدا پارێزەری تەییب ئەردۆغان سەرۆکی گشتی ئاکپارتی بەشداربوو. لە ئەنجامی دادگاییەکەدا لیژنەی دادگاکە بەبڕی هەزار و 740 لیرەی تورکی سزای یوکسەکداغدا سەپاند.[5]
$باشووری کوردستان$
- کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی تایبەت بە وەبەرهێنانی نەوت سەرجەم کارمەندەکانی لە هەرێمی کوردستان کشاندەوە وەک هەنگاوێکی خۆپارێزی لە هەر مەترسیەک کە بەهۆی کوژرانی قاسم #سلێمانی# فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران ڕووبەڕوویان ببێتەوە.[3]
- بەڕێوەبەری لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندی عێراق دڵنیایی دەدات لە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. ڕاشیگەیاند: پارەی مووچەی هەرێم لە بەردەستە و لە بانک ئامادەیە و هەر کاتێک فەرمانی خەرجکردنیشی دەرچوو ڕادەستی #وەزارەتی دارایی# هەرێم دەکرێت.[3]
- کاریگەری گرژییەکان لەسەر عێراق لەگەڵ ئەوەی هەر زوو دەرکەوتن، بەڵام بۆ هەرێمی کوردستان پێچەوانەیە، خاوەنی نوسینگەکانی کڕین و فرۆشتن نایشارنەوە بازاڕیان گەر وەک جاران نەبێت کەمی نەکردوە و خەڵکی بەردەوامن لە کرین و فرۆشتن بە خانووبەرەوە.[4]
- لە کۆمەڵگای سیرێ سەربە شیلادزێ لە #ئامێدی# سەربە پارێزگای #دهۆک#، گەنجێک بەناوی قەهرەمان شوکری زەینەدین لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ئەو ناوچەیەوە دەستگیرکراوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376028/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە بناری قەندیل یادی ساکینە و لەیلا و فیدان کرایەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە بناری قەندیل یادی ساکینە و لەیلا و فیدان کرایەوە=KTML_ImageCaption_End=
- ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- #ڕژاک#، سەر لە بەیانی ئەمرۆ لە گوندی بەستێ و دوانیوەرۆ لە گوندی #توتمە#ی بناری #قەندیل# بە دروشمی 'ژنانی شۆرشگێر بەژیانیان مەشخەڵیان داگیرساند، بەشەهید بوونەکەشیان بوونە بوورکانی شۆرش' یادی حەوتەمین ساڵەی شەهیدبوونی (ساکینەجانسز، فیدان دۆغان و لەیلاشایلەماز) ی کردەوە.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هاوڵاتیانی #عەفرین# و شەهیا، تەرمی شەهید ڕۆستەم جودی #شەڕڤان#ی #یەپەگە#یان بە مەراسیمێکی شکۆدار لە ناوچەی ئەهرەز بەخاکسپارد. لە مەراسمەکەدا یادی شەهید سیپان و عەفرینیش کرایەوە.[1]
- تەرمی شەهید مەحمود محەمەد ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە تل تەمر-ی سەربە فیدراسیۆنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە مەراسیمێک بە خاکسپێردرا.[1]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی کە پاشماوەی #داعش# و ئەلنوسرەن دوێنێ ئێوارە هێرشیان کردە سەر گوندەکانی عەین عیسا و #گرێ سپی#.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- پەرلەمانی ئێران لە دانیشتنی خۆیدا پێشنیاریکی دژی ئەمریکا پەسەند کرد کە بەپێی ئەو پێشنیارە، لەمەودوا، سوپای ئەمریکا بە گشتی وەک سوپایەکی تیرۆریستی لەلایەن ئێرانەوە دەناسرێت، 200 ملیۆن یورۆش بودجەی زیادە بۆ فەیلەقی قودس تەرخان کرا.[2]
- گروپێک لە کوردستانیان کردەوەکانی دژی ئیدریس سەلیم ئەندامی تەڤگەری ئازادیان شەرمەزار کرد کە لە لایەن پەدەکەوە دەستگیرکراوە و دۆخی تەندروستی باش نییە، کوردستانیان لەبارەی ئیدریس سەلیم دۆسیەیەکیان پێشکەش بە ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی کرد.[1]