کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
فەرهەنگی کوردیپێدیا new
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  594,116
وێنە
  125,623
پەرتووک PDF
  22,260
فایلی پەیوەندیدار
  130,815
ڤیدیۆ
  2,201
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
320,177
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
97,032
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,947
عربي - Arabic 
45,432
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
27,935
فارسی - Farsi 
16,786
English - English 
8,578
Türkçe - Turkish 
3,872
Deutsch - German 
2,045
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,151
Français - French 
364
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
96
Svenska - Swedish 
84
Italiano - Italian 
66
Español - Spanish 
63
Polski - Polish 
62
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
Norsk - Norwegian 
25
日本人 - Japanese 
24
中国的 - Chinese 
22
עברית - Hebrew 
22
Ελληνική - Greek 
20
Português - Portuguese 
16
Fins - Finnish 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
9
українська - Ukrainian 
6
Čeština - Czech 
6
ქართველი - Georgian 
6
Srpski - Serbian 
6
Hrvatski - Croatian 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,645
شوێنەکان 
17,042
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,315
وێنە و پێناس 
9,517
کارە هونەرییەکان 
2,465
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,283
نەخشەکان 
297
ناوی کوردی 
2,821
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,195
شوێنەوار و کۆنینە 
791
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,142
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,738
کورتەباس 
22,651
شەهیدان 
12,270
کۆمەڵکوژی 
11,516
بەڵگەنامەکان 
8,805
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,072
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,648
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,131
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
2,254
PDF 
35,003
MP4 
4,264
IMG 
239,149
∑   تێکڕا 
280,670
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
دڵشاد کاوانی
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook1
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)1
English - English0
عربي - Arabic1
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
دڵشاد کاوانی
دڵشاد کاوانی
ناو: دڵشاد
نازناو: دڵشاد کاوانی
ناوی باوک: ڕەزاق ڕەسوڵ
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #01-07-1978#
شوێنی لەدایکبوون: شاری قەزوین
$ژیاننامە$
نووسەر و وەرگێڕ و چیرۆکنووس ڕۆماننووس و ڕۆژنامەنووس.
چالاکوان لە بواری ڕێکخراوەیی و مافەکانی مرۆڤ.
-دڵشاد ڕەزاق ڕەسوڵ، ناسراو بە (دڵشاد کاوانی).
-لەدایکبووی 01-07-1978 شاری قەزوینی ئێرانە.
-لە ساڵی 1984 لە گوندی کاوانیانی شەقڵاوە چووەوەتە بەرخوێندن.
-یەکەم ویستگەی نووسینی لە ساڵی 1996 بە شعر دەستی پێ کردووە.
-پاشان یەکەم چیرۆک بە ناوی هەرگیز پاشگەزنابمەوە لە ساڵی 1997نووسی، زیاتر لە 24 چیرۆک و (100) کورتیلە چیرۆکی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان بڵاوکردووەتەوە، خەڵاتی یەکەم و دووەم و باشترین چیرۆکی لە فێستیڤاڵەکانی کوردستان وەرگرتووە.
-لە 1998 وەک یەکەم کاری ڕۆژنامەنووسی لە ڕۆژنامەی یەکگرتوو لە گۆشەی لەگەڵ پیشەوەرێکدا زنجیرەیەک چاوپێکەوتنی تێدا بڵاوکردووەتەوە.
-پاشان لە ساڵی 1999 بووەتە پەیامنێری ڕۆژنامەی جەماوەر و پەیامنێری گۆڤاری گۆنا.
-لە ساڵی 2000 وەک پەیامنێری ڕۆژنامەی #کوردستانی نوێ# کاری کردووە. لە هەمان ساڵ بووەتە بەرپرسی نووسینی سەنتەری ڕۆشنبیری شەقڵاوە.
-لە ساڵی 2001 بووەتە پەیامنێری کەناڵی ئاسمانی #کوردسات# و هاوکاری کەناڵی ناوخۆیی #گەلی کوردستان# و ڕادیۆیی مەڵبەندی هەولێر.
-وەک ئەکتەرێکی شانۆی لە چەندین کاری شانۆیی بەشداری کردووە، کاری دەرهێنان و سیناریۆی شانۆی نووسیوە.
-لە ساڵی 2002 بووەتە بەرپرسی تیپی شانۆی سەفین و بەرپرسی لێژنەی شەقڵاوەی یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستان.
-لە ساڵی 2003 بەشداری لە خولی ڕاهێنانی iwpr ئەنیستیۆتی ڕۆژنامەوانی جەنگ و ئاشتی نێودەوڵەتی کردووە و وەک پەیامنێری ڕێکخراوەکە کاری کردووە کە ئۆفیسی سەرەکی لە بەغدا بووە.
-لە ساڵی 2004 خولێکی ڕادیۆی لە ڕێکخراوی imc ئەڵمانی بینیوە، وەک هاوکاری ڕادیۆکە کاری کردووە.
-لە ساڵی 2004 پەیامنێر و ڕێکخەری ئۆفیسی هەولێری ڕۆژنامەی بەیانی بووە، کە ئۆفیسی سەرەکی لە سلێمانی بووە.
-لە ساڵی 2005 زنجیرەیەک نووسین لە گۆشەیەک بە ناوی شتە ڕەزا قورسەکان لە وێب سایتی کوردستان پۆست بڵاوکردووەتەوە.
-لە ساڵی 2005 ڕیپۆرتاژێکی لەژێر ناوی (هەڵەبجەکانی تر) لە دادگایکردنی سەدام وەک بەڵگەیەکی نووسراو لەسەر دۆسییەى #بالیسان# و #شێخ وەسان# بەکارهێنراوە.
-لە ساڵی 2006 بووەوەتە پێشکەشکار و ئامادەکاری بە نارمەی بەدواداچوون و بەرنامەی خوان لە ڕادیۆی ئازادی لە شەقڵاوە.
-لە ساڵی 2007 بووەوەتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سابات.
-ئەندامی دەستەی باڵای گرووپی پەڕڵەمانی سەر شەقام بووە لە هەولێر.
-لە ساڵی 2008 بووەوەتە ئەندام لە تۆڕی پەیامنێرانی بێسنوور.
-لە ساڵی 2009 بووەوەتە پەیامنێری ڕۆژنامەی میترۆی تایبەت بە هەڵبژاردن کە بە هاوکاری وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئێراق دەردەچوو.
-لە ساڵی2010 بووەوەتە ئەندامی دەستی نووسەرانی گۆڤاری کوێستان.
-لە ساڵی 2010 بووەوەتە ئەندام لە تۆری ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنامەنووسی ئێراقی icc
-ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ئەنجوومەنی چیرۆکنووسانی مەم بووە.
-لە ساڵی 2011 بووەوەتە ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان.
-لە ساڵی 2012 بووەوەتە ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی.
-لە ساڵی 2012 بەشداری لە تۆڕی ڕاهێنانی ڕۆژنامەنووسی هەڵبژاردن کردووە کە لای ڕێکخراوی ئینتەرنیوسی ئەوڕووپی و یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان بوو، وەک ئەندامی تۆڕەکە لە هەولێر بەشداری کردووە.
-ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی هەمووان بەیەکەوە لە کەنالی سەما srt.tv
-لە ساڵی 2013 خەڵاتی باشترین چیرۆکی لە فیستڤالی لاوانی سۆرانی وەرگرتووە.
-لە ساڵی 2014 بووەوەتە ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی دیداری تایبەت لە کەناڵی نیشتمانی من.
-لە ساڵی 2019 براوەی یەکەمی چیرۆکی فیسیڤاڵی ماڵی پەرتووکی لە هەولێر بەدەست هێناوە.
-لە ساڵى 2020 خەڵاتى ڕێزلێنانى سەرکەوتووترین چیرۆکنووس و ڕۆماننووسى لەلاى مەڵبەندى ڕۆشنبیرى شەقڵاوە پێ بەخشراوە.
-لە ساڵى 2022 وەک یەکەم ڕۆماننووسى کورد بە ڕۆمانی بە ڕێگەوە بەشدارى فیستیڤاڵى ئەدەبى گەلان (کۆمبلتنستى) لە وڵاتی ئیسپانیا کرد.
-لە ساڵی 2022 بووەتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ماڵپەڕی ترانسکولتوور، بە زمانی کوردی و فەڕەنسییە.
-لە ساڵى 2024 خەڵاتى ڕێزلێنانى نووسەر و ڕۆماننووسى لەلاى لقى 24 سەفین. پێ بەخشراوە.
-لە ساڵى 2024 بە ڕۆمانى فڕینى پردەکان بەشدارى سێیەمین فێستیڤاڵی هونەر و ڕۆشنبیریی کوردی لە بەرلینی پێتەختی ئەڵمانیا دەکات.
-لە ساڵی (2024) خەڵاتی ڕێزلێنانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەریی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی وەرگرتووە.
-لە ساڵی (2024) براوەی خەڵاتی سێیەمی فیستیڤاڵی گەلاوێژە بۆ شیعر.
-لە ساڵی (2025) خەڵاتی ڕێزلێنانی ڕێکخراوی ماد madd وەرگرتووە.
-لە ساڵی (2025) سوپاس و ڕێزلێنانی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سۆران، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی وەرگرتووە.
-لە ساڵی (2025) خەڵاتی ڕێزلێنانی ئەنجوومەنی باڵای پەیمانگەی شەقڵاوەی ناحکوومیی بۆ پەرتووکی پەڕینەوە بە قاچاغ وەرگرتووە.
-لە ساڵی 2025 بووەتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری دەنگارە.
-لە ساڵی 2025 بووەتە بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری دونیای چیرۆک.
-لە ساڵی 2025 بووەتە بەڕێوەبەری ماڵپەڕی دەنگارە.
-لە ساڵی 2025 بووەتە هاوسەرۆکی لێژنەی هەڵسەنگاندنی چیرۆک لە فیستیڤاڵی ئەدەبیی شەن. لە سلێمانی.
-جێگری سەرۆکی مەڵبەندی هۆشیاری تاک و سەرۆکی ڕێکخراوی هیواینیشتمان NHO بۆ پەرەپێدانی تواناکانی مرۆیی لە کوردستان.
-ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەڵبەندی ڕۆشنبیری شەقڵاوەیە.
-ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆژەیە.
-نووسەر تاکوو ئێستا خاوەنی (17) خەڵات و زیاتر لە (24) بڕوانامەی ڕێزلێنانی ئەدەبیی و ڕۆژنامەنووسییە، بە دەیان وتار و چاوپێکەوتن و نووسین لە ڕۆژنامە و گۆڤار و وێب سایتەکانی کوردستان و جیهان لە وانە ڕۆژنامە گاردیان و تایمز، ویب سایتی بەناوبانگی بەریتانی iwpr و چەند نووسینەکانی لە زمانی کوردی وەرگێڕراونەتە سەر زمانی عەرەبی و ئینگلیزی.
-جگە لەوەی چیرۆکەکانی وەرگێڕراونەتە سەر زمانی فارسی و چەندین چیرۆکی لە فارسییەوە کردووەتە کوردی و لەبارەی فەلسەفە و فکر و مەعریفە دەنووسێت. خاوەنی یانزە پەرتووکی چاپ کراوە و چواردە پەرتووکیتری ئامادەیە بۆ چاپ.

$بەرهەمە چاپ کراوەکانی نووسەر.$
1-بەڕێگەوە. ڕۆمان، چاپی ساڵی 2020 چاپخانەی جەنگەل تاران.
2-نۆبەرەی مەرگم دیت. کۆمەڵە چیرۆک، چاپی ساڵی 2021 چاپخانەی جەنگەل تاران.
3-بیرۆکەکانی سەرکەوتن. پەرەپێدانی مرۆیی، چاپی ساڵی 2022 چاپخانەی چوارچرا سلێمانی.
4-سەرکەوتن دوای شکست. پەرەپێدانی مرۆیی، چاپی ساڵی 2022 چاپخانەی چوارچرا سلێمانی.
5-ئاست و ئاستەنگ. پەرتووکی ڕەخنەیی ئەدەبیی. چاپی ساڵی 2023 چاپخانەی چوارچرا سلێمانی.
6-ئازادی لێپێچینەوە لە فەلسەفەی سارتەردا. پەرتووکی فکری فەلسەفی. چاپی ساڵی 2023 چاپخانەی چوارچرا سلێمانی.
7-ڕۆمانى بەڕێگەوە. چاپى یەکەمى سوویدى ساڵى 2023
8-ڕۆمانى فڕینى پردەکان. چاپى ساڵى 2023 چاپخانەى پاندا سلێمانى.
9-مێژووی وەرگێڕان لە سەردەمی خەلافەتەکانی ئیسلامیدا. چاپی 2024. چاپخانەی هێڤی هەولێر.
10-فەلسەفەی بیرکردنەوە. چاپى یەکەم 2024. چاپخانەی ئەحمەدی خانی.
11-گرفتى دەق. لە ڕۆمانى کوردیدا. چاپى یەکەم 2024. چاپخانەی هێڤی.
12-سەفەری نامەکانم. چاپی یەکەم. ساڵی 2025. چاپخانەی ئیسرا. تاران.
13-شەوە بیابانییەکانی لم. پەرتووکی شیعری. چاپی یەکەم ساڵی 2025 چاپخانەی چوارچرا. سلێمانی.
14-پەڕینەوە بە قاچاغ. بیرەوەریی. چاپی یەکەم ساڵی 2025 چاپخانەی کارۆ. سلێمانی.

$بەرهەمە چاپنەکراوەکانی نووسەر.$
1-خوو و ئاکار، پەرتووکی هزری و فەلسەفی.
2-نەردەبان، پەرتووکی ڕەخنەی ئەدەبی.
3-ڕقێکی ئاوساو، شانۆنامە.
4-کۆمەڵە شیعر.
5-گەوهەری قسان. کۆمەڵە وتە.
6-ئادەم یەکەم مرۆڤ نییە.
7-ژیان و ماناکانى.
8-پشیلە و شانیاى گوڵفرۆش. چیرۆکی منداڵان.
9-بەها لە فەلسەفەدا.
10-بیرەوەرییەکانم.
11-ڕۆمانی در ڕاه. بە زمانی فارسی.
12-پەرتووکی فلسفة التفکیر. بە زمانی عەرەبی.[1]
ئەم بابەتە 7,087 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 6
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 37
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 01-07-1978 (48 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): شەقڵاوا (خۆشناوەتی)
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلیز.ع.)ەوە لە: 24-03-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوانهـ.ب.)ەوە لە: 24-03-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلیز.ع.)ەوە لە: 28-12-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 7,087 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.490 KB 28-09-2025 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.381 KB 12-11-2024 زریان عەلیز.ع.
فایلی وێنە 1.0.249 KB 27-05-2022 زریان عەلیز.ع.
فایلی وێنە 1.0.1373 KB 24-03-2021 زریان عەلیز.ع.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
زۆرتر

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.469 چرکە!