ناونیشانی پەرتووک: 1777 مەتەڵی کوردەواری بەوەڵامەوە
ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: هۆشیار نوری لەک
شوێنی چاپ: #هەولێر#
ساڵی چاپ: 2019
پەرتووکی (مەتەڵی کوردەواریی) بەرهەمی (هۆشیار نوری لەک)ە نزیکەی هەزا و حەوسەد و حەفتا و حەوت مەتەڵی فۆلکلۆریی کوردیی تێدا تۆمارکردووە، ئەم بەرهەمەی بەشێوەی دەماودەم کۆکردووەتەوە، بەپێی ڕیزبەندی پیتەکانی زمانی کوردیی مەتەڵەکانی ڕیزکردووە، هەروەها لەگەڵ مەتەڵەکاندا وەڵامەکانی داناوە، کۆکردنەوە و پاراستنی مەتەڵ خزمەتێکی گەورەیە بە ئەدەبی فۆلکۆریی کوردیی.[1]