کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,221
وێنە
  123,512
پەرتووک PDF
  22,050
فایلی پەیوەندیدار
  124,997
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,934
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,356
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,660
عربي - Arabic 
43,635
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,455
فارسی - Farsi 
15,586
English - English 
8,502
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,024
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,805
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,507
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
899
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,496
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,929
نەخشەکان 
251
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,038
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,633
کورتەباس 
22,097
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
19
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,269
PDF 
34,621
MP4 
3,821
IMG 
232,780
∑   تێکڕا 
272,491
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
شوێنەواری خنس
پۆل: شوێنەوار و کۆنینە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
بەشکردن
Copy Link2
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter1
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)4
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
شوێنەواری خنس
شوێنەواری خنس
ناوی شوێنەوار: خنس
هەڵکەوتەی جۆگرافیایی: #دهۆک#

شوێنەواری خنس، دەکەوێتە 13 کیلۆمەتریی باکووری ڕۆژهەڵاتی شارەدێی شێخان لە پارێزگای #دهۆک# و ئەم شوێنەوارە یەکێکە لە گەورەترین و بەناوبانگترین شوێنەوارەکانی #کوردستان# و ئێراق کە لە دۆخی پاراستنی خراپدایە.
مێژووی شوێنەواری خنس، بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان و پاشا سەنحاریب (705 -681) پ. ز دەگەڕێتەوە، لەناو بەڵگە مێژووییەکاندا وا هاتووە کە خنسی شوێنەواری، هاوینەهەواری پاشا سەنحاریب بووە کە بۆ ماوەی بیست و چوار ساڵ دەسەڵاتداریی کردووە.
بەهۆی جیاوازیی جۆگرافیایی ناوچەکانی کوردستان لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی ئێراق وەک نەینەوا و مووسڵ، کوردستان سەرچاوەیەکی باش بووە بۆ ڕاکێشانی ئاو بۆ ناوچەکانی تری ئێراق، هەر بۆیە سەنحاریبی ئاشووری ئەم شوێنەی وەک سەرچاوەیەک بۆ ڕاکێشانی ئاو بەرەو نەینەوای پایتەختی ئاشورییەکان بەکار هێناوە.
ئەم شوێنەوارە پێکهاتووە لە تابلۆیەکی بەردینی گەورە کە لەناو دڵی چیا هەڵکەنراوە و وێنەی چوار کەسی تێدایە، هەروەها لەم شوێنەوارەدا چوار ئەشکەوت درووست کراوە کە دەکەویتە ناو تابلۆ شوێنەوارییەکەوە. لە بەشی سەرەوەی ئەم تابلۆیە شوێنەوارییەدا پەیکەری شێرێک درووست کراوە کە دەڕوانێتە دەشت و ئاوەکەی بەرانبەر شوێنەوارەکە، بەڵام بەشێک لەسەر و ملی شێرەکە لێ کراوەتەوە و بڕدراوە و ئەو بەشەکەی دیکەشی کە ماوە، بەهۆی هۆکارە سرووشتییەکان وەک باران و با، (کە لە هۆکارە سەرەکییەکانی تێکدانی شوێنەوارن) ، تێکچووە و هەموو بەشی شوێنەوارەکە، پاشماوەی تێکدان و بەرکەوتنی فیشەکی پێوە دیارە.
کەمێک خوارتر لە تابلۆ شوێنەوارییەکە، کاتێک دەڕوانێتە تەنیشت ئاوەکە، پارچە بەردێکی گەورە دەبینین کە نەخشێکی تایبەت و بەناوبانگی مێژوویی واتە گای باڵدارە، بەڵام بەداخەوە ئەم بەشە لەو نەخشە شوێنەوارییە گەورەیە لێ بووەتەوە و کەوتووەتە خوارەوە لای پارچە بەردە سرووشتییەکانی دیکەی تەنیشت ئاوەکە، بۆیە خەڵکانی سەردانکەر زۆر بە ئاسانی دەتوانن سەرکەونە سەر بەردەکە و بەو شێوەیە زەرەری زیاتری پێ دەکەوێت، هەر بۆیەش لە چەند ساڵی داهاتوودا دەبێ چاوەڕێی نەمان و زیاتر تێکچوونی ئەم پارچەیەش بکەین ئەگەر حکوومەت بە هانایەوە نەیەت و نەیگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی گونجاو و پارێزراو.
ئەم شوێنە مێژووییە کە لە زۆربەی سەرچاوە مێژووییەکاندا وا ناسێنراوە کە بۆ سەردەمی دەسەڵاتداریی دەوڵەتی ئاشوری دەگەڕیتەوە، لەڕاستییدا لە سەردەمی دەسەڵاتدارییە کوردەکان وەک میتانی دەروست کراوە، بەڵام چونکە بە دەستووری پاشای ئاشووری بووە، بۆیە وا تۆمار کراوە.
لەبارەی سەردەمی دەسەڵاتداری میتانییەکانەوە دەبێ بڵێین کە ئەم زنجیرە پاشایەتییە، دەسەڵاتدارانی کوردی نیشتەجێی ئەو دەڤەرە بوون کە هاوسەردەم بوون لەگەڵ حوکمڕانیی ئاشورییەکان کە دەسەڵاتی فراوانتریان هەبوو لەچاو میتانییەکان، بۆیە لە زۆربەی سەرچاوەکاندا لەجیاتیی دەسەڵاتدارییە کوردییەکان، باس لە سەردەمە ئاشوورییەکان دەکرێت کە ئەمەش هۆکارێکی خراپە بۆ نەناسینی مێژووی تایبەت بە خۆمان وەک کورد.
لەبارەی ئەو ئەشکەوتە بچووکانەی کە لەناو دڵی ئەم شوێنەوارەدا درووست کراوە، شوێنەوارناسان زانیاری ئەوەمان دەدەن کە بەهۆی تێپەڕینی کات و گۆڕانکارییە ئایینییەکان واتە گەشەسەندنی ئایینی زەردەشتی لە ناوچەی میتانییەکان و دواتر بڵاوبوونەوەی ئایینی کریستیانییەت، کۆمەڵێک ئەشکەوت، یان ناوسک لە قەدچیاکان درووست کراوەن کە وەک شوێنی پیرۆزی ئەو ئایینە بوون. ناوسک شوێنێکە وەک ئەشکەوتی بچووک و تایبەتە بە ناشتنی مردوو لە ئایینی زەردەشتی، هەروەها بەکارهێنانیان وەک شوێنێکی پیرۆز بۆ نوێژ و خەڵوەتگەی ئایینی تایبەت بە ئایینی کریستیان بەکار هاتووە.
لەسەر دیوارەکانی ئەم شوێنەوارە دوو شێوازی خەت و نووسین بە کار هاتووە، خەتی هیرۆگلیفی و بزماری، لە نووسینە هیرۆگلیفییەکە، باس لە پێوەندیی دەوڵەتی میتانی لەگەڵ وڵاتی میسر دەکات کە لەو کاتەدا پێوەندییەکی دیپلۆماسییان هەبووە، بەڵام ئەم نووسینە هیرۆگلیفییەکە لەناو چووە و نەماون.
نووسینە بزمارییەکە کە لە 63 دێڕ پیکهاتووە کە دابەش کراوەتە سەر سێ بڕگەدا ئەم بەردە نووسراوانە بە دەستووری پاشا سەنحاریب نووسراوە و لە یەکەمینیان باس لە خواوەندە گرنگەکانی دەوڵەتی ئاشووری و گرینگییان لە پاراستنی دەوڵەتی ئاشووری دەکات. لە بڕگەی دووەمدا باس لە گرنگیی پڕۆژەی ئاوی خنس دەکرێ کە پاشا سەنحاریبی ئاشووری چۆن لەوێوە ئاوی ڕاکێشاوە بۆ نەینەوای پایتەختی ئاشورییەکان. سێیەم بڕگە باسی هێرشی دەوڵەتی ئاشوور بە سەرکردایەتیی ئەسەرحەدوونی کوری سەنحاریب بەسەر بابلییەکان دەکات.
لەبارەی ناوی خنسەوە، پسپۆڕان وا دەڵێن کە: ناوی خنس لە سەرچاوە بزمارییەکانی سەردەمی ئاشووری و میتانی بە شێوەی خەناسو، یان خەراسو هاتووە.[1]
ئەم بابەتە 2,123 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی باسنیوز - 27-02-2021
فایلی پەیوەندیدار: 8
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری شوێن / شوێنەوار: چەم
جۆری شوێن / شوێنەوار: چیا
جۆری شوێن / شوێنەوار: تێکدانی شوێنەوار
جۆری شوێن / شوێنەوار: پەیکەر و داتاشراو
جۆری شوێن / شوێنەوار: پەرستگا
جۆری شوێن / شوێنەوار: ئەشکەوت
شار و شارۆچکەکان: دهۆک
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 29-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 30-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 30-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,123 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.183 KB 29-03-2023 سارا سەردارس.س.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.531 چرکە!