لە دایکبووی #کەرکووک# 1966
خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە کەرکووک تەواو کردووە.
دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی کەرکووک 1986
بڕوانامەی دبلۆم لە داکۆکیکردن لە #مافەکانی مرۆڤ# لە ڕێکخراوی جیهانی (world university) لە لەندەن ساڵی 2000 دا
بڕوانامەی زمانی ئینگلزی لە زانکۆی کامبردج لە لەندەن لە ساڵی 1999
بڕوانامەی ژن و سیاسەتی گشتی زانکۆی هارڤەرد 2003
بڕوانامەی ژن و ئاساییش – زانکۆی هارڤەرد 2004=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2943/0017.JPG=KTML_Photo_Alt=ئاڵا تاڵەبانی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2943/0017.JPG=KTML_Photo_End=
بڕوانامەی ژن و بەشداری سیاسی – پەیمانگای درۆوڵسن 2005
ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵی 1987
ئەندامی سکرتاریەتی (ی.ژ.ک) لە ساڵی 1991- 2004
ئەندامی مەکتەبی بەریتانیا (ی.ن.ک) 1991-2004
جێگری بەربرسی کۆمیتەی بەریتانیا (ی.ن.ک) 1999-2004
ئەندامی دامەزرێنەری بزووتنەوەی ژنان بۆ ئێراقێکی ئازاد لە مریکا 2002
ئەندامی دامەزرێنەری ئەنجوومەنی باڵای ژنان لە ئێراق 2004
بەرپرسی ڕێکخراوی بەهێزکردنی تواناکانی ژنان
ئەندامی بزووتنەوەی جیهانی دیموکراتی (world democracy movement)
ئەندامی بزووتنەوەی جیهانی ژن وئاشتی
(international movement for women and peace)
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق 2005
بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە پەڕڵەمانی ئێراق
ساڵی 1988 و ساڵی 1991 دوو جار لە کەرکووک لەسەر کار لابراوە بەهۆی کاری سیاسییەوە
ساڵی 1991 دوای ڕاپەڕینی کوردستان و کەرکووک فەرمانی گرتنی لە ئەمنی کەرکووک بۆ دەرچووە.
ساڵی 1991 -1996 لە کۆیە و هەولێر لە (ی.ن.ک) و (ی.ژ.ک) کاری کردووە.
لە 1997 تا 2003 لە هەندەران نیشتەجێ بووە و بەردەوامبووە لە کاری سیاسی و ڕێکخراوەیی لەناو ڕیزەکانی (ی.ن.ک).
ساڵی 2003 دوای پڕۆسەی ئازادی ئێراق گەڕاوەتەوە کوردستان و لە کوردستان و بەغدا کاری ڕێکخراوەیی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ ئەنجامداوە.
ئەندامی پەڕڵەمانی عرراقە لەسەر لیستی هاوپەیمانی کوردستان.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێراق لە 2010دا.
دواتریش لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق بۆ ساڵی 2014 بووە یەکەم ژن لە شاری کەرکووک بتوانێت بەدەنگی خەڵک بچێتە پەڕڵەمانی ئێراق.
لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراقیش وەک نوێنەری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دیاریکرا.
دواتر لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق بۆ ساڵی 2018 لەسەر لیستی لیستی ھاوپەیمانی بەغدا خۆی کاندید دەکاتەوە بۆ جاری سێیەم دەبێتەوە ئەندام پەڕڵەمانی ئێراق.
دەنگدانەوەی ئاڵا دوور لەلایەنێکی کوردی دەنگدانەوەی بەخۆیدا ھێنا و لەپەڕەی فەیسبووکەکەی ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەو خۆی کاندیدکردووە بە پرسکردن بەماڵی تاڵەبانی. [1]