$باکووری کوردستان$
- #ئایهان بیلگەن#، وتەبێژی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان - #هەدەپە#، ئازاد کرا.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەمڕۆ نزیکەی 400 نووسەر و هونەرمەند و چالاکوانی مەدەنی و سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشووری کوردستان و دەرەوەی وڵات، بانگەوازێکیان بۆ کوردانی چوارپارچە و نەتەوە زوڵملێکراوەکانی ئێران و جیهان کرد بۆ ئەوەی کردەوەی دژە مرۆییەکانی ئێران مەحکوم و ئیدانەی بکەن.[3]
- بەپێی زۆرێک لە سەرچاوەکان، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی دوێنێی #سنە# بۆ پشتگیریی ڕاپەڕینی شاری #بانە# دەستگیرکراون.[4]
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو شەش خوکوژی #داعش# پلانیان دانابوو هێرش بکەنە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لەمیحوەری حەردان، بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە شکست بە هێرشەکەیان هێنرا، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت دوو خۆکوژیان دەستگیرکراون و چواری دیکەیان خۆیان تەقاندووەتەوە.[1]
- عالیە نسەیف، پەرلەمانتاری عێراقی لە ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا لەبەیاننامەیەکدا دەڵێت: هەر کوردێک پله و پۆستی لەحکومەتی عێراقدایه و لایەنگری #ڕیفراندۆم#ە، پێویستە لەپۆستەکەی درووبخرێتەوە، چونکە ناکرێت کەسێکی جوداخواز لەحکومەت موچە و دەرماڵە وەرگرێت و بەشداری دروستکردنی بڕیاری عێراقیش بکات، چونکە مانەوەی ئەم کەسانە بە کەم سەیرکردن و کەمکردنەوەی سەروەری عێراقە.[1]
- پارێزگای #سلێمانی# ئاگادارییەک لەبارەی بەڕێوەچوونی کەرنەڤاڵێک لەشارەکە بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت ئەم چالاکییە مەدەنی و سیاسییەی بڕیارە لە یاریگای سلێمانی بەناوی (کەرنەڤاڵی #نەخێر لە ئێستادا# بۆ ڕیفراندۆم) ئەنجام بدرێت، هیچ مۆڵەتێکی یاسایی وەرنەگرتووە.[2]
- وەفدێکی #یەکێتی نیشتیمانی کوردستان#، سەردانی مەکۆی سەرەکی #بزوتنەوەی گۆڕان# لە شاری سلێمانی کردوو، و تیایدا ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و هەوڵەکانی یەکێتی بۆ نێوەندگیری لە نێوان لایەنە ناکۆکەکان، دایە بزوتنەوەی گۆران.[4]
- لە شارەدێی #ئاغجەلەر#ی سەر بە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# ئۆفیسی #کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی# داخرا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاغجەلەر دەڵێت، بەڕێوەبەری شارەدێ سەر بە #کۆمەڵی ئیسلامی#یە و ڕێگرە لەبەردەم کاروباری ئەواندا، بەڕێوەبەری شارەدێش ئەوە ڕەتدەکاتەوە.[2]
- کەمپنی (بەخوێن بەڵێ) بۆ ڕیفراندۆم ڕاگەیەندرا.[4]
- لە گوندی خەرائیج لە باکووری #تەلەعفەر#، شەش چەکداری داعش دەکەونە بۆسەیەکی پێشمەرگە، ئەفسەرێکی پێشمەرگەش دەڵێت، هیچیان دەربازیان نەبووە.[2]
- شانەی ڕاگەیاندنی جەنگیی عێراق ڕایگەیاند یەکەم گورزی ئاسمانیان لەدژی چەکدارانی داعش لە شارۆچکەی #حەویجە#ی سەر بە پارێزگای #کەرکووک# وەشاندووە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، کۆلێژی زانستەکان-ی سەر بە زانکۆی فرات-یان لە ڕۆژهەڵاتی ڕەقە ڕزگار کرد.[3]
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..