دامەزرێنەر و بەڕێوبەر:
ئاشتی شێرکۆ سلێمانئاشتی شێرکۆ سلێمان
دامەزراندن:
16-11-198016-11-1980
شوێن:
هەولێرهەولێر
فەیسبووکی خانەی ئاشتی
فەیسبووکی ناوەندی ڕۆشنبیریی ئاشتی
لە
2006 لەلایەن
پارێزگای هەولێرپارێزگای هەولێرەوە وەک هەموو ڕۆژنامەفرۆشەکانی تر کۆشکێک لە بازاڕی
شێخەڵڵاشێخەڵڵا دەدرێتە ڕۆژنامەفرۆشە دەستگێڕەکان. ئاشتی شێرکۆ ناوی کۆشکەکەی دەنا (خانەی ئاشتی). لە
15-10-202015-10-2020 لەگەڵ کەریم خانی برای (کتێبخانەی ئاشتی) لە بازاڕی داونتاونی هەولێر دەکەنەوە. ئەمەش دەبێتە لقی دووەمی خانەی ئاشتی. لە
01-11-202101-11-2021 شوێنی کتێبخانەکە فراوانتر دەکەن و ناوەکەی دەکەنە ناوەندی ڕۆشنبیریی ئاشتی. جگە لەو کتێبانەی پێشتر چاپی کردوون، لە 2022وەوە بە ناوی ناوەندی ڕۆشنبیریی ئاشتییەوە دەستی بە چاپکردنی کتێب کردووە و لە
2023 بۆ یەکەمین جار بەشداریی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب دەکەن. هەر لە
2023 لقی سێیەمی ناوەندەکە تایبەت بە کتێبی ئینگلیزی بە ناوی ئاشتی بووکستۆر دەکەنەوە
[1].