د.
موحسین ئەدیبموحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، بە مەبەستی هەواڵپرسین لەباری تەندرووستی، سەردانی هونەرمەند و پێشمەرگەی دێرین (
ئازاد کەریم عەلیئازاد کەریم عەلی) ناسراو بە ئازادە ڕەشی کرد.
لە سەردانەکەیدا، بەڕێوەبەری گشتیی هیوای تەندرووستی باشتری بۆ کاک ئازادە ڕەش خواست کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەتایبەت کە ناوبراو جگە لەوەی خاوەن دەنگێکی ڕەسەن و تایبەتە، پێشمەرگەیەکی دێرین و قارەمان بووە و هەمیشە خەمخۆری ڕاستەقینەی گەلەکەی بووە و لە بواری هونەری گۆرانیشدا خزمەتی زۆری کردووە.
لە بەرانبەردا، ئازادە ڕەش، سوپاسگوزاری ئەو هەواڵپرسینەی بەڕێوەبەری گشتی بوو، کە هەردەم لە خەمی هونەر و هونەرمەندانە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 58 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!