ناو: ژیلوان
ناوی باوک: حەمەد
ڕۆژی لەدایکبوون: #06-11-1990#
$ژیاننامە$
ژیلوان حەمەد لە6-11-1990 لە شاری باکۆی پایتەختی ئازەربایجان لەدایکبووە. دایک و باوکی خەڵکی شارەکانی ڕانیە و قەڵادزێی باشووری کوردستان (کوردستانی ئێراق) ن و نیشتەجێی شاری ئۆرۆبرۆی سویدن. باڵای 170سم و کێشی 66 کگمە. یاریزانی هێڵی ناوەند (ناوەڕاست) ە و درێسی ژمارە 11ی یانەی هۆفنهایمی ئەڵمانی دەپۆشێت. -سەرەتا لە تەمەنی 5 ساڵییەوە لەفێرگەی پێگەیاندنی یاریزانانی تایبەت بەیانەی بی کەی فۆروارد لە شاری ئۆرۆبرۆ-ەوە قۆناغ بەقۆناغ دەستپێدەکات و هەنگاو بەهەنگاو دەچێتە پێشەوە. -لە ساڵی 2006دا لەتیپی لاوانی یانەی بی کەی فۆروارد -سوید یاری دەکات، لەبەر لێهاتوویشی هەمان ساڵ 2006 تا 31/12/2007 لەتیپی یەکەمی یانەی بی کەی فۆروارد 23 یاری و 8 گۆڵی لەخولی پلە یەکی یانەکانی سوید کردووە. لە ڕۆژی 01-01 2008ەوە تا ڕۆژی 31-12-2013 لەڕیزی یانەی مالمۆ ئێف ئێف لەخولی نایابی یانەکانی سوید 126 یاری کردووە لەگەڵ 22 گۆڵ، لە هەمان ماوەدا هەر بۆ یانەی مالمۆ، 5 یاری و 1 گۆڵی لەقۆناغە بەراییەکانی چامپیۆنس لیگ و 6 یاری و 1 گۆڵی تری لە قۆناغی گرووپەکانی چامپیۆنس لیگ کردووە، لەگەڵ 6 یاری و 2 گۆڵ لەئەوروپا لیگدا، هەروەها لەجامی یانەکانی سوید 8 یاری و لەجامی سوپەری یانەکانی سویدیش 2 یاریکردووە. -ژیانی پیشەگەریی لەئەڵمانیا هەڵبژاردووە و لەوەرزی زستانەی هاتن و چوونی یاریزانان (مێرکاتۆ زستانە) دا، بۆندێکی بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو لە1/1/2014 تا 30/6/2017 لەگەڵ یانەی هۆفنهایم 1899دا مۆرکردووە. 8 یاری بۆ یانە نوێیەکەی ئەنجامداوە، 7 یاری لەخولی پلە یەکی یانەکانی ئەڵمانیا/ بۆندس لیگا و 1 یاریش لەخولی جامی یانەکانی ئەڵمانیا/ لیگا پوکاڵ. -بەهەڵبژاردەکانی تازەپێگەیشتووانی سویدی خوار تەمەن 17 ساڵ و لاوانی سویدی خوار تەمەن 19 ساڵ و لاوانی سویدی خوار تەمەن 21 ساڵ تێپەڕیوە تا گەیشتووەتە هەڵبژاردەی یەکەمی سوید. -ساڵانی 2006 تا 2007 لەگەڵ هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی سویدی خوار تەمەن 17 ساڵ، 9 یاری و 4 گۆڵی هەبووە. -ساڵانی 2007 تا 2009 لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی سویدی خوار تەمەن 19 ساڵ، 17 یاری و 2 گۆڵی کردووە. -ساڵانی 2009 تا 2012 لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی سویدی خوار تەمەن 21 ساڵ، لە 28 یاریدا 4 گۆڵی تۆمارکردووە. -ساڵانی 2011 و 2012 و 2013 لەگەڵ هەڵبژاردەی یەکەمی سوید لە سێ گەشتی زستانەدا بۆ باشووری ئەفریقا و قەتەر و تایلەند بەشداربووە و 6 یاری دۆستانە و نێودەوڵەتی بەرامبەر هەڵبژاردەکانی بۆتسوانا و باشووری ئەفریقا و بەحرەین و قەتەر و کۆریای باکوور و فنلەندا ئەنجامداوە. -لەدوو یاری تری دۆستانەشدا بەرامبەر ئینگلتەرا و نەرویج بوونی لەپێکهاتەی هەڵبژاردەی سوید هەبووە، بەڵام یاری پێنەکراوە. -لەگەڵ یانەی مالمۆدا، 2 نازناوی خولی نایابی یانەکانی سویدی لەساڵانی 2010 و 2013 بەدەستهێناوە لەگەڵ نازناوێکی جامی سوپەری سوید لە ساڵی 2013 و پلەی دووەمی خولی نایاب لە ساڵی 2012 و پلەی دووەمی جامی سوپەری سویدی لە ساڵی 2011دا. -ساڵی 2013 لەگەڵ هەڵبژاردەی یەکەمی سوید نازناوی خولی دۆستانەی جامی شای تایلەند-یان بەدەستهێناوە. -وەک دەستکەوتی تاکەکەسی، ساڵی 2010 بەباشترین یاریزانی مانگی ئابی خولی نایابی یانەکانی سوید دانراوە و ساڵی 2011 ناوی لەپێکهاتەی تیپی خەونەکان (دریم تیم) ی خولی نایابی یانەکانی سوید هاتووە و ساڵانی 2012 و 2013 کاپتنی تیپی یانەی مالمۆ بووە و ساڵی 2013 بەباشترین یاریزانی هێڵی ناوەندی خولی نایابی یانەکانی سوید دیاریکراوە، ساڵانی 2010 تا 2012 کاپتنی هەڵبژاردەی لاوانی سویدی خوار تەمەن 21 ساڵ بووە.
[1]